دادپـرسێـک له عێراق دادگایـیکردنی ڕۆژنامه‌وانێـکی عێراقی دواخست که پـێڵاوه‌کانی به سه‌رۆکی پـێشـووی ئه‌مه‌ریکا جۆرج ده‌بلیو بوش‌دا هاویشـتبوو.
دادپـرسه‌که گوتی دادگایـیکردنی مونته‌زه‌ر ئه‌لزه‌یدی له 12 ی ئازارا ده‌سـتپـێده‌کاته‌وه و گوتی دادگاکه پـێویسـتی به کات هه‌یه بۆ ئه‌وی بۆی ڕوونـبێته‌وه ئه‌گه‌ر به‌ڕێز بوش له گه‌شـتێـکی فه‌رمیدا بووه بۆ عێراق له‌و کاته‌ی پـێڵاوه‌که‌ی هاویشتووه له مانگی دوانزه.
دواخسـتنه‌که هات ده‌سـتبه‌جێ دوای ده‌سـتپـێـکردنی دادگایـیکردنی ئه‌لزه‌یدی له ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه له به‌غدا.
له‌و باره‌یه‌وه مونته‌زه‌ر ئه‌لزه‌یدی ڕایگه‌یاندبوو که‌وا باسی سه‌رۆک بوش له سه‌رکه‌وتن له‌گه‌ڵ زه‌رده‌خه‌نه سـارده‌که‌ی هانی دابوو ئه‌و کاره ئه‌نجام بدات.
ئه‌لزه‌یدی دووچاری 15سـاڵ زیندانی به تۆمه‌تی سـووکایه‌ت پـێـکردنی ڕێبه‌رێـکی بیانی ده‌بێته‌وه.
پارێزه‌رانی ئه‌لزه‌یدی ده‌ڵێن پـێویسـته تۆمه‌ته‌کان به لاوه بنرێن. ده‌شـڵێن ڕووداوه‌که کاردانه‌وه‌یه‌که بۆ ناڕه‌زایی ده‌ربڕین له به‌رامبه‌ر داگیرکردنی عێراق.
ئه‌لزه‌یدیش له گرتووخانه‌ی پـۆلیس گل‌دراوه‌ته‌وه له‌وه‌ته‌ی پـێڵاوه‌کانی هاویشـته به‌ڕێز بوش له میانه‌ی کۆنفرانسێـکی ڕۆژنامه‌وانی له 14 ی مانگی دوازده له به‌غدا که ڕووداوه‌که سه‌رنجی جیهانیشی ڕاگێشـابوو.