Accessibility links

هاوکاتی گه‌یشتنی هێله‌ری کلنتن بۆ سیۆل کۆریای باکور هه‌ڕه‌شه‌ له‌ کۆریای باشور ده‌کات


ته‌نها چه‌ند سـه‌عاتێـک به‌ر له‌ گه‌یشـتنی هێله‌ری کلنتنی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا بۆ سـیۆل کۆریای باکور ئاگاهی ده‌دات ئاماده‌یه‌ شه‌ڕ له‌گه‌ڵ کۆریای باشور بکات.

له‌ ڕاگه‌یاندنێـکدا له‌ لایه‌ن ئاژانسی فه‌رمی کۆریا بڵاوکراوه‌ته‌وه‌ کاربه‌ده‌سـتانی له‌شـکری کۆریای باکور گوتیان له‌شـکریان ئاماده‌یه‌ بۆ هه‌مو ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌یه‌ک.

پـیۆنگیانگ هه‌روه‌ها گوتی ئه‌مه‌ریکا و کۆریای باشور به‌هایه‌کی گران ده‌ده‌ن بۆ سـازدانی ڕاهێنانێـکی له‌شـکری هاوبه‌ش له‌ مانگی داهاتوودا.

ئه‌م هه‌ڕه‌شه‌کردنه‌ هاتووه‌ له‌ کاتێـکدا شـاره‌زایان ئاگاهی ده‌ده‌ن کۆریای باکور ڕه‌نگه‌ له‌ ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژێـک و یاخود چه‌ند هه‌فته‌یه‌کدا.

تاقیکردنه‌وه‌یه‌کی موشه‌کی ئه‌نجام بدات که‌ توانای هاویشـتنی به‌ خاکی ئه‌مه‌ریکا هه‌یه‌.

هێله‌ری کلنتنی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا له‌ ئه‌مڕۆ پـێـنجشه‌ممه‌ به‌ڕێوه‌یه‌ به‌ره‌و کۆریای باشور دوای ئه‌وه‌ی کۆتایی به‌ سه‌ردانێـکی دوو ڕۆژی بۆ ئه‌نده‌نووسـیا هێناوه‌.

کلنتن به‌ کورتی وتووێـژی کردبوو له‌گه‌ڵ سه‌رۆک سوسیلۆ بامبانگ یودۆیۆنۆ له‌ کۆشـکی سه‌رۆکایه‌تی له‌ جاکارتا له‌ دوایدا سه‌ردانی گه‌ڕه‌که‌ هه‌ژاره‌کانی کرد که‌ یارمه‌تی ئه‌مه‌ریکایی وه‌رده‌گرن و له‌ لایه‌ن سه‌ده‌ها دانیشـتوانیانه‌وه‌ پـێشـوازی لێـکرابوو.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

XS
SM
MD
LG