نووسینگه‌ی حامید کارزای سه‌رۆکی ئه‌فغانسـتان ڕایگه‌یاند خۆی و باراک ئۆبامای سه‌رۆکی ئه‌مه‌ریکا له ده‌رنگانێـکی سێشه‌ممه وتووێـژیان کردبوو بۆ یه‌که‌مین جار له‌وه‌ته‌ی سه‌رۆکی ئه‌مه‌ریکا چوار هه‌فته له‌مه‌وبه‌ر ده‌سـتی‌به‌کارکردووه.
په‌یوه‌ندی ته‌له‌فونیـیه‌که به‌ڕێوه‌چوو له هه‌مان ڕۆژی ڕاگه‌یاندنی به‌ڕێز ئۆباما بۆ ڕه‌وانه‌کردنی 17 هه‌زار سه‌ربازی دیکه بۆ ئه‌فغانسـتان.
نووسینه‌گه‌ی به‌ڕێز کارزای به‌یانـنامه‌یه‌کی بڵاوکرده‌وه ده‌ڵێت هه‌ردوو ڕێبه‌ره‌که باسـیان له په‌یوه‌ندیـیه هاوبه‌شـه‌کانیان کرد و چاویان خشـانده‌وه به ڕێبازه‌کانی شه‌ڕی دژ تیرۆر و هه‌ڵـبژاردنه‌کانی داهاتووی سه‌رۆکایه‌تی ئه‌فغانســتان و هه‌روه‌ها باسـیان له چه‌ند مه‌سه‌له‌یه‌کی دیکه کردبوو.
کاربه‌ده‌ســتانی وه‌زاره‌تی به‌رگری ڕۆژی سێشه‌ممه ڕایانگه‌یاند 12 هه‌زار هێزی جه‌نگاوه‌ر له مانگه‌کانی داهاتوو 5 هه‌زار هێزی یارده‌ر به دوایدا ڕه‌وانه‌ی ئه‌فغاسـتان ده‌کرێن.
کاربه‌ده‌سـتانی وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌فغانسـتان له ڕۆژی چوارشه‌ممه پـێشـوازیـیان له ڕاگه‌یاندنه‌که کردووه و گوتیان ده‌یانه‌وێت هێزه‌کانی ئه‌مه‌ریکا به تایبه‌تی له ناوچه نائارامه‌کانی باشور و خۆرهه‌ڵات بڵاوبـبنه‌وه، ئه‌و ژماره‌یه‌ی هێزه‌کانی ئه‌مه‌ریکا له ئه‌فغانسـتان به‌ره‌و 55 هه‌زار سه‌رباز زیاد ده‌کات.