کاربه‌ده‌سـتانی عێراقی ده‌ڵێن 7 شیعه کوژراون و به لایه‌نی که‌م 10 ی دیکه‌ش برینداربوون کاتێـک پاسه‌که‌یان له نزیـک شـاری به‌سره‌ی باشوری عێراق خۆی به ماشێنێـکی له‌شـکری به‌ریتانیا داوه.
گوته‌بێژێـکی له‌شـکری به‌ریتانیا ڕایگه‌یاند که‌وا ئه‌و ڕووداوی هاتووچۆیه شه‌وی سێشه‌ممه له نزیـک فڕۆکه‌خانه‌ی به‌سـره ڕوویداوه کاتێـک پاسه‌که له شـاری پـیرۆزی که‌ربه‌لای شیعه‌کان ده‌گه‌ڕایه‌وه.
جێی ئاماژه پـێـکردنه پـتر له 4 هه‌زار سه‌ربازی به‌ریتانی له به‌سره‌ن. هه‌روه‌ها به‌ریتانیا نیازی هه له مانگی داهاتوودا ده‌ست به کێشـانه‌وه‌ی زۆربه‌ی ئه‌و سه‌ربازانه بکات.