به مه‌به‌سـتی ده‌ربڕینی هیوای بۆ پته‌وکردنی په‌یوه‌ندیـیه‌کانی نێوان ئه‌مریکا و تورکیا سه‌رۆکی ئه‌مریکا باراک ئۆباما به ته‌له‌فون له‌گه‌ڵ سه‌رۆک و سه‌رۆک وه‌زیرانی تورکیا دواوه.
له‌و باره‌یه‌وه ڕۆژی دووشه‌ممه کۆشـکی سـپی به‌یانـنامه‌یه‌کی ڕاگه‌یاند و تیایدا ده‌ڵێت به‌ڕێز ئۆباما وتووێژی دۆسـتانه و به ئاکامی له‌گه‌ڵ عه‌بدوڵڵا گولی سه‌رۆکی تورکیا و هه‌روه‌ها له‌گه‌ڵ ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغانی سه‌رۆک وه‌زیرانی تورکیدا کردووه.
به‌یانـنامه‌که‌ی کۆشـکی سـپی ئاماژه به‌وه‌ش ده‌دات سه‌رۆک ئۆباما خواستی پـێـکه‌وه کارکردنی کاریگه‌ری وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا و تورکیای له نێو هاوپه‌یمانی ناتۆدای ده‌ربڕیوه.
هه‌روه‌ها به‌یانـنامه‌که ده‌شڵێت ڕابه‌ران وتووێـژیان له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌کانی ئه‌م سـاته کردووه، له‌وانه پشـتگیری ئه‌مریکا له په‌یوه‌ندیـیه دووقۆڵیـیه‌کانی نێوان تورکیا و عێراق و هه‌روه‌ها وتووێـژی له‌سه‌ر گرنگی هاوکاری هه‌وڵه‌کانی ئاشـتی له خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و پـیاداچوونه‌وه‌ی ئه‌مریکا به سـیاسه‌ته‌کانی له‌مه‌ڕ ئه‌فغانسـتان و پاکسـتانیش.