Accessibility links

وه‌زیری به‌رگری ئێران ده‌گاته‌ ڕوسیا


وه‌زیری به‌رگری ئێرانی ڕۆژی سێشه‌ممه‌ به‌ سه‌ردانێـک گه‌یشـتۆته‌ ڕووسیا و ده‌ڵێن سه‌ردانه‌که‌ی به‌ مه‌به‌سـتی جه‌ختکردنه‌ له‌سه‌ر وه‌رگرتنی موشه‌کی به‌رگری ئاسـمانی پـێشـکه‌وتوو له‌ ڕووسـیا، ئه‌مه‌ش له‌و کاته‌دایه‌ که‌ گرژی و ئاڵۆزیـیه‌کانی نێوان ئێران و وڵاتانی خۆرئاوا ڕووی له‌ هه‌ڵـچوون کردووه‌.

له‌و باره‌یه‌وه‌ لێـپـرسـراوانی ڕووسیا ده‌ڵێن بڕیاره‌ مسـته‌فا محه‌مه‌د نه‌جاری وه‌زیری به‌رگری ئێران چاوی به‌ هاوتای ڕووسیایی بکه‌وێت و پـێشـبینیش ده‌کرێت به‌ڕێز نه‌جار داوا له‌ ڕووسیا بکات ئه‌و کۆنتراکتانه‌ی ماوه‌یه‌ک له‌مه‌وبه‌ر مۆرکرابوون له‌گه‌ڵ ڕووسیادا مۆسـکۆ جێبه‌جێـیان بکات.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

XS
SM
MD
LG