Accessibility links

دکتۆر فوئاد مه‌عسوم ده‌ڵێت کێشه‌کانی نێو یه‌کێتی نیشـتیمانی کۆتایی‌پـێهات


دکتۆر فوئاد مه‌عسوم ئه‌ندامی مه‌کته‌بی سـیاسی یه‌کێتی نیشـتیمانی کوردســتان له‌ گفتوگۆیه‌کدا له‌گه‌ڵ هاوکارمان موعته‌به‌ر شـیروانی ده‌ڵێت ئێواره‌ی ڕۆژی سێشه‌ممه‌ له‌ کۆبوونه‌وه‌یه‌کدا له‌ نێوان جه‌لال تاڵه‌بانی سـکرتێری گشـتی یه‌کێتی نیشـتیمانی کوردسـتان و جێـگره‌که‌ی کۆسره‌ت ڕه‌سـوڵ عه‌لی هه‌موو کێشه‌کان کۆتایی‌یان پـێهات و بڕیار درا هه‌موو لایه‌ک پابه‌ندبێت به‌و پـرۆژه‌یه‌ی که‌ به‌ڕێز تاڵه‌بانی دایڕشـتووه‌، هه‌روه‌ها هه‌ندێـک تێبینی و داواکاری دیکه‌ که‌ هه‌بوو هه‌موویان قبوڵ بکرێن و مه‌کته‌بی سـیاسی به‌رپـرسـیاربێت له‌ دانانی میکانیزمێـک بۆ جێبه‌جێـکردنیان.

ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه‌ بن له‌ ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله‌ ده‌نـگیـیانه‌ی ده‌سته‌ چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 7 خوله‌كه‌.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

XS
SM
MD
LG