Accessibility links

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا ده‌گاته‌ تۆکیۆ


هێله‌ری کلنتن وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی وڵاته‌ یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ گه‌یشـتۆته‌ تۆکیۆی پایته‌ختی ژاپـۆن وه‌ک قۆناغی یه‌که‌می سه‌ردانه‌که‌ی بۆ ئاسـیا که‌ یه‌که‌م سه‌ردانێـتی بۆ ئه‌و ناوچه‌یه‌ وه‌ک گه‌وره‌ دیـپـلۆماتی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیـیه‌که‌ی سه‌رۆک ئۆباما.

له‌ ماوه‌ی ئه‌م سه‌ردانه‌ یه‌ک هه‌فته‌یی‌یه‌دا بۆ ژاپـۆن و ئه‌نده‌نوسیا و کۆریای باشور و چین خانم کلنتن باس له‌ ڕوانینه‌کانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئه‌مریکا ده‌کات له‌ ناوچه‌که‌، هاوکاتی ئه‌وه‌ی واشـنتن هه‌وڵی ڕاگرتنی به‌رنامه‌ی چه‌کی ناوه‌کی کۆریای باکور ده‌دات و هه‌روه‌هاش له‌ هه‌وڵی جێگیرکردنی ئابووری جیهانیدایه‌.

له‌ ئه‌نده‌نوسیاش وا چاوه‌ڕوان‌ده‌کردێت وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا هه‌وڵی به‌ده‌سـتهێنانی هاوکاریـیه‌کی زیاتر بدات له‌گه‌ڵ 10 ئه‌ندامه‌که‌ی ئه‌نجومه‌نی وڵاتانی باشوری ڕۆژهه‌ڵاتی ئاسـیا.

له‌ چینیش به‌ هه‌مان شـێوه‌ هێله‌ری کلنتن هه‌وڵی هێنانه‌ کایه‌ی په‌یوه‌ندیـیه‌کی فراوانتری دوو لایه‌نه‌ ده‌دات.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

XS
SM
MD
LG