Accessibility links

باری ئاسایش له‌ شـاری که‌ربه‌لا توندتر ڕاده‌گیرێت


ده‌سه‌ڵاتدارانی عێراق باری ئاسایشیان توندتر ڕاگرتووه‌ له‌ شـاری که‌ربه‌لا له‌ کاتێـکدا هه‌زاره‌ها شیعه‌ له‌ کۆتایی ڤیسـتڤاڵی ئاینیـیان کۆبوونه‌ته‌وه‌.

کاربه‌ده‌سـتانی عێراق ده‌ڵێن 30 هه‌زار له‌ کارمه‌ندانی ئاسـایش به‌ شـاری که‌ربه‌لا بڵاوبوونه‌ته‌وه‌ که‌ هه‌روه‌ها بریتین له‌ کارمه‌ندانی پـۆلیسی ژنان که‌ به‌رپـرسیارن له‌ پشـکنینی ژنان و کچان.

ملیۆنه‌ها شیعه‌ له‌ ماوه‌ی هه‌فته‌ی ڕابردوودا به‌ بۆنه‌ی مه‌راسیمی ئه‌ڕبه‌عینیـیه‌ سه‌ردانی شـاره‌که‌یان کردووه‌. ڤیسـتیڤاڵه‌که‌ له‌ ڕۆژی دووشه‌ممه‌ کۆتایی‌پـێدێت بۆ کۆتایی‌هێنانی 40 ڕۆژ پـرسه‌ بۆ کوشتنی ئیمام حسێن له‌ سه‌ده‌ی حه‌وته‌میندا.

له‌ لایه‌کی دیکه‌وه‌ به‌رپـرسـانی عێراقی 2 میلیشـیای گومان‌لێکراوی ئه‌لقاعیده‌یان له‌ نزیـک شـاری فه‌لـلوجه‌ له‌ پارێزگای ئه‌نبار ده‌سـتگیرکردووه‌.

به‌رپرسی پـۆلیسی ئه‌نبار به‌ ته‌له‌فیزیۆنی ئه‌لعه‌ره‌بیـیه‌ی ڕاگه‌یاند گومان‌لێکراوێکی عێراقی به‌ ناوی سه‌عدی نایف له‌ تێرۆرکاری تایفی دژ به‌ شـیعه‌کان به‌رپـرسیاره‌. ئه‌لقاعیده‌ له‌ عێراق کۆمه‌ڵێـکی میلیشیای سوننه‌یه‌.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

XS
SM
MD
LG