سه‌رۆکی ئه‌فغانی حامید کارزای ده‌ڵێت وڵاته‌که‌ی به‌شـداری ده‌کات له پـیاداچوونه‌وه به سـتراتیژیـیه‌تی ئه‌مه‌ریکا له شه‌ڕی دژی تێرۆر له ئه‌فغانسـتاندا.
به‌ڕێز کارزای ئه‌م تێبینی‌یه‌ی ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه دا له میانه‌ی کۆنفرانسێـکی ڕۆژنامه‌وانی هاوبه‌شـدا له‌گه‌ڵ نێردراوی نوێی ئه‌مه‌ریکا بۆ ئه‌فغانسـتان و پاکسـتان ڕیچارد هۆڵبرۆک. ڕۆژی شه‌ممه‌ش به‌ڕێز هۆڵبرۆک وتووێـژی له‌گه‌ڵ سه‌رۆکی ئه‌فغانیدا کرد.
کاربه‌ده‌سـتانی ئه‌مه‌ریکی ده‌ڵێن ئه‌م سه‌ردانه‌ی هۆڵبرۆک بۆ ئاگاداربوونه‌یه له ڕاسـتیـیه‌کان.
ڕێبه‌ری ئه‌فغانیش له لای خۆیه‌وه گوتی که‌وا شاندێـک به سه‌رۆکایه‌تی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی وڵاته‌که‌ی ڕه‌نگین دادفه‌ر سه‌ردانی واشنتن ده‌کات بۆ به‌شـداریکردن له هه‌ڵـسه‌نگاندنی شه‌ڕی دژی یاخیبووانانی تالیبان.
شـایانی باسه سه‌رۆکی ئه‌مه‌ریکا باراک ئۆباما پـیاداچوونه‌وه به‌سه‌ر سـتراتیژیـیه‌تی وڵاته‌که‌ی ده‌کات له به‌رامبه‌ر شه‌ڕی دژی تێرۆریزم له‌و ناوچه‌یه‌دا.