به مه‌به‌سـتی یادکردنه‌وه‌ی چوارهه‌مین سـاڵڕۆژی کوشـتنی ڕه‌فیق ئه‌لحه‌ریری سه‌رۆک وه‌زیرانی پـێشـووی لوبنان به ده‌یان هه‌زار له لوبنانیـیه‌کان له ناوجه‌رگه‌ی شـاری به‌یرووت کۆبوونه‌وه.
ژماره‌یه‌کی زۆر له ئاماده‌بووانی ڕێوڕه‌سـمی یاده‌وه‌ریـیه‌که له گۆڕه‌پانی شه‌هید ئاڵای لوبنانیان ده‌شه‌کانده‌وه یان دروشـمی حزبه سـیاسیـیه‌کانیان به‌رزکردبۆوه. هاوکات له‌و ده‌مه‌ی سه‌عه‌د ئه‌لحه‌ریری کوڕی ڕه‌فیق ئه‌لحه‌ریری گه‌یشـته جێی ئاماده‌بووان هاواری پشـتگیریـیان ده‌کرد و خۆشیـیان ده‌رده‌بڕی.
ئه‌وه‌ی شـایانی گوتنه ڕه‌فیق ئه‌لحه‌ریری سه‌رۆک وه‌زیری پـێشـوو له‌گه‌ڵ 22 که‌سی دیکه‌دا له ڕۆژی 14 ی دووی سـاڵی 2005 دا له به‌یرووتی پایته‌خت کوژران، له‌و ده‌مه‌ی ئۆتۆمبیلێـکی گه‌وره‌ی پـڕ ته‌قه‌مه‌نی به‌ڕووی کاروانه‌که‌یدا ته‌قیـیه‌وه.
بڕیاره دادگایه‌کی تایبه‌تی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان له مانگی داهاتوودا ده‌ست به‌کاری خۆی بکات له پـێناو ئه‌وه‌ی بکوژانی ڕه‌فیق ئه‌لحه‌ریری ڕاپـێچی به‌رده‌م دادگا بکات.