Accessibility links

سه‌رۆک ئۆباما سـتایشی کۆنگرس ده‌کات


سه‌رۆکی ئه‌مریکا باراک ئۆباما سـتایشی کۆنگرسی کرد بۆ په‌سه‌ندکردنی پـلانی مه‌زنی بوژاندنه‌وه‌ی ئابووری سه‌رۆک و ده‌ڵێت ئێمه‌ ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر شـانمان بوو بۆ به‌ره‌وپـێشـبردنی ڕاسته‌قینه‌ی هاوڵاتیانی ئه‌مریکایی ئه‌نجامان دا.

ڕۆژی شه‌ممه‌ له‌ وتاری ڕادیۆیی هه‌فتانه‌یدا سه‌رۆک ئۆباما په‌سه‌ندکردنی گه‌ڵاڵه‌ نامه‌که‌ی له‌ لایه‌ن کۆنگرسه‌وه‌ به‌ ڕووداوێـکی پـڕ بایه‌خ به‌ره‌و چاکبوونه‌وه‌ی ئابووری ئه‌مریکا ناودێرکرد و هه‌روه‌ها سـوپاسی ئه‌ندامانی کۆنگرسی کرد بۆ هاوئاهه‌نگیـیان له‌ هێنانه‌ دی ئامانجێـکی هاوپه‌شـدا.

سه‌رۆک ئۆباما گوتی گه‌ڵاڵه‌ نامه‌ی بوژێنه‌ره‌وه‌ی ئابووری ئه‌وه‌ی له‌ هه‌فته‌ی ئاینده‌دا مۆری ده‌کات و ده‌بێته‌ یاسا پـتر له‌ 3.5 ملیۆن کار له‌ ماوه‌ی دوو سـاڵی داهاتوودا له‌ نه‌مان ده‌پارێزێت یان ده‌خولقێنێت و هه‌روه‌ها خه‌رجکردنی پاره‌ له‌ بواری بازرگانی و کڕینی که‌ل‌وپه‌لی هاوڵاتیـیان ده‌بزوێنێت. هاوکات بناغه‌یه‌کی نوێ بۆ گه‌شه‌ی ئابووری درێژده‌م داده‌ڕێژێت.

له‌ وته‌که‌یدا سه‌رۆک ئۆباما جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه‌ کرد هه‌ر که‌ پـلانی بوژاندنه‌وه‌ی ئابووری کرا ئه‌وا به‌رپـرسـیارێتی بێ پـێشـینه‌ شـێوه‌ و شـه‌فافیـیه‌ت ده‌بێت.

هه‌روه‌ها سه‌رۆکی ئه‌مریکا ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا ماڵپه‌ڕێـکی نوێ به‌ ناونیشـانی (www.recovery.gov) داده‌مه‌زرێنرێت که‌ هه‌موو که‌سـێـک بۆی هه‌یه‌ سه‌ردانی بکات و بزانێت پاره‌ی بوژاندنه‌وه‌ی ئابووری چۆن خه‌رج ده‌کرێت و هه‌روه‌ها ده‌توانن تێبینی و پـرسـیاری خۆشـیان ڕابگه‌یه‌نن.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

XS
SM
MD
LG