سی سـاڵ به‌ر له ئێسـتا له‌وپه‌ڕی ڕاست بۆ ئه‌وپه‌ڕی چه‌پ و به تێـکڕایی هه‌موو گه‌لانی ئێران به‌شـداریـیان له شـۆڕشی ئیسلامی ئێران‌دا کرد بۆ ڕووخاندنی ڕژێمی شـاهه‌نشـاهی په‌هله‌وی و گۆڕانی بنچینه‌یی له سـیسـتمی فه‌رانڕه‌وایه‌تی ئێران‌دا.
به ملیۆنان خه‌ڵـک له پـێشـوازی ئایه‌توڵڵا خومه‌ینیدا بوون کاتی گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ ئێران که پـێشـتر له نه‌جه‌فی عێراق بوو دواتریش چووه پاریس.
سی ساڵ به‌سه‌ر ئه‌م شـۆڕشه‌دا تێپه‌ڕ ده‌بێت که هاوکێشه‌ی سـیاسی نه‌ک هه‌ر له ئێران‌دا، به‌ڵـکو له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاسـتیشـدا گۆڕی و له تاوتوێـکردنی ئه‌و هه‌ل‌ومه‌رجه نوێـیه‌ی 30 سـاڵ له‌مه‌وبه‌ردا جارێـکی تریش پارسه‌نگی هێزه‌کان هه‌ر هیچ نه‌بێت له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاسـتدا که‌وته‌وه به‌ر باسـکردن و لێـکۆڵینه‌وه‌ی ورد.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی به‌رنامه‌كه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 12:55 خوله‌كه.