Accessibility links

ئارێز عه‌بدوڵڵا ده‌ڵێت ده‌نگ نه‌دان له‌ هه‌ڵبژاردنه‌کانی ئاینده‌ی کوردسـتاندا مانای هێشـتنه‌وه‌ی بارودۆخه‌که‌یه‌ وه‌ک خۆی


سه‌باره‌ت به‌ هه‌ڵـبژاردنه‌کانی ئاینده‌ی هه‌رێمی کوردسـتان هاوکارمان به‌ڵـێن سـاڵح گفتوگۆی له‌گه‌ڵ ئارێز عه‌بدوڵڵا ئه‌ندامی په‌رله‌مانی هه‌رێمی کوردسـتان کردووه‌.

ئارێز عه‌بدوڵڵا ده‌ڵێت به‌ داخه‌وه‌ هۆکاره‌کانی نه‌هێشـتنی گرژی له‌ کوردسـتاندا هه‌ر وه‌کو خۆیان ماون، هه‌ر وه‌کو چۆن له‌ ڕابردوودا ئه‌و هۆکارانه‌ی که‌ بوونه‌ هۆی نه‌ک هه‌ر بارگرژی به‌ڵـکو شه‌ڕی ناوخۆش، ئێسـتاش جگه‌ له‌وه‌ی هه‌ڵـوێسـتی سه‌رکردایه‌تی سـیاسی به‌ره‌و یه‌کبوون و به‌ره‌و یه‌ک هه‌ڵوێسـتی چووه‌، به‌ڵام ئه‌وانه‌ی دیکه‌ هه‌ر وه‌کو خۆیان ماونه‌ته‌وه‌‌.

پاشـان ئارێز عه‌بدوڵڵا ده‌ڵێت ده‌بێت هاوڵاتیـیان ئه‌و مه‌سه‌له‌یه‌ بزانن که‌ ده‌نگ نه‌دان مانای هێشـتنه‌وه‌ی بارودۆخه‌که‌یه‌ وه‌کو خۆی.

ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه‌ بن له‌ ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله‌ ده‌نـگیـیانه‌ی ده‌سته‌ چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 11:38 خوله‌كه‌.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

XS
SM
MD
LG