Accessibility links

به‌رنامه‌ی هه‌ڵه‌و واشـنتن تایبه‌ت ده‌بێت به‌ 30 هه‌مین سـاڵیادی شـۆڕشی ئیسلامی ئێران

  • به‌شی ئه‌مریکا

وه‌كو هه‌موو ڕۆژێـكی هه‌ینی كاتژمێر دوازده‌ی نیوه‌ڕۆ به‌ كاتی واشـنتن به‌رنامه‌ی ڕاسـته‌وخۆی هه‌له‌و واشـنتن له‌ به‌شی كوردی ده‌نگی ئه‌مریكاوه‌ پـێشـكه‌ش ده‌كرێت. به‌رنامه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ش تایبه‌ت ده‌بێت به 30 هه‌مین سـاڵیادی شـۆڕشی ئیسلامی ئێران.

ئایا پـێـگه‌ی ئێران له‌ نێو کۆمه‌ڵـگه‌ی نێونه‌ته‌وه‌یی دوای تـێـپه‌ڕبوونی 30 سـاڵ به‌سه‌ر شـۆڕشی ئیسـلامی ئێرانیدا چـیـیه‌؟
ئایا ئێرانیـیه‌کان ئێسـتاکه‌ له‌ ئه‌نجامی شـۆڕشی ئیسلامی ئاسووده‌ن یان نائومێدن؟
ئایا دوای 30 سـاڵ له‌ شـۆڕشی ئیسلامی ئێران تاران هێشـتا هه‌ر په‌یوه‌ندیـیه‌کانی له‌گه‌ڵ خۆرئاوادا گرژ و ئاڵۆزه‌؟

هاوکارمان به‌ڵێن سـاڵح میوانداری به‌رنامه‌كه‌ ده‌كات و ئه‌م به‌ڕێزانه‌ش میوانانه‌کان ده‌بن:
قادر وریا، ئه‌ندامی مه‌کته‌بی سـیاسی حزبی دیموکراتی کوردسـتان له‌ ئێران.

ئێوه‌ش ده‌توانن له‌ ڕێی ئه‌م ئیمه‌یڵ و فاكسه‌وه‌ پـرسـیاره‌كانتان له‌ ئێستاوه‌ ڕه‌وانه‌ی به‌رنامه‌كه‌ بكه‌ن و یان ژماره‌ ته‌له‌فونی خۆتانمان بۆ بنێرن تا ئێمه‌ په‌یوه‌ندیتان پـێوه‌ بكه‌ین.

ئیمه‌یڵ: kurdi@voanews.com

فاكس : 4876-203-202-1

هه‌روه‌ها ده‌توانن له‌كاتی پـێشـكه‌شـكردنی به‌رنامه‌كه‌ له‌ڕێی ته‌له‌فونه‌وه‌ پـرسـیاره‌كانتان بكه‌ن‌ و دیدوبۆچوونه‌كانتان ده‌ربـبڕن.

له هه‌ر شوێنێـكی جیهانه‌وه‌ له ڕێـگه‌ی كۆڵ كۆلێـكته‌وه‌ به‌ خۆڕایـیه‌:

3861 – 619 – 202 - 1

له توركیاوه به خۆرایـیه: 0115-314-0800

به ئۆپه‌ره‌یته‌ری توركیا بلێن ده‌مانه‌وێت په‌یوه‌ندی به میدیا بكه‌ین به ژماره ته‌له‌فۆنی:

3861 – 619 – 202 - 1

XS
SM
MD
LG