چه‌کدارانی تالیبان سێ هێرشی نیمچه هاوکاتیان کردۆته سه‌ر باڵه‌خانه‌کانی حکومه‌ت له کابولی پایته‌خت.
ئه‌م هێرشه توندانه له کاتێـکدا ده‌کرێن که چاوه‌ڕوان ده‌کرێت نێردراوی نوێی ئه‌مریکا بۆ پاکسـتان و ئه‌فغانسـتان ڕیچارد هوڵبرۆک سه‌ردانی کابول بکات.
کاربه‌ده‌سـتانی ئه‌فغانی ده‌ڵێن نزیکه‌ی 20 که‌س کوژراون و 60 ی دیکه‌ش برینداربوون له‌و هێرشـانه‌ی ڕۆژی چوارشه‌ممه کرانه سه‌ر هه‌ردوو وه‌زاره‌تی داد و فێـرکاری و هه‌روه‌ها به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشـتی به‌ندیخانه‌کان.
وه‌زاره‌تی به‌رگری ده‌ڵێت 8 هێرشبه‌ریش کوژراون. تالیبان به‌رپرسـیارێتی خۆی له هێرشـه‌کان ڕاگه‌یاند له ڕێـگه‌ی چه‌ند په‌یوه‌ندیـیه‌کی ته‌له‌فۆنی له‌گه‌ڵ ده‌نگی ئه‌مریکا و په‌یامنێرانی دیکه له کابول.
په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مریکا باری نیوهاوس له شـوێنی ڕووداوه‌کانه‌وه ڕاپـۆرتی ناردووه و تیایدا ده‌ڵێت 4 له خۆکوژه‌کان خۆیان کردبوو به ناو وه‌زاره‌تی داد له ناوه‌ندی کابول له نزیک کۆشـکی کۆماری، به‌ر له‌وه‌ی ده‌ست به ته‌قه‌کردن و هاویشتنی نارنجۆک بکه‌ن.
کاربه‌ده‌سـتان ده‌شڵێن له ده‌می هێرشه‌که‌دا وه‌زیری داد له باڵه‌خانه‌که‌دا بووه و هیچ زیانێـکی پێ‌نه‌که‌وتووه.