سه‌رۆکی فه‌ره‌نسـا نیکۆلا سارکۆزی ده‌ڵێت وه‌ک هه‌وڵێـک بۆ بنیادنانه‌وه‌ی په‌یوه‌ندیـیه‌کانی له‌گه‌ڵ عێراقدا، ئه‌وانه‌ی له ئاکامی داگیرکردنی عێراق به ڕابه‌رایه‌تی ئه‌مریکا له سـاڵی 2003 دا لاوازبوون، ئێسـتا فه‌ره‌نسـا پـشـتگیری ئابووری و سـیاسی بۆ عێراق دابین‌ده‌کات.
به‌ڕێز سارکۆزی له میانه‌ی سـه‌ردانی ئه‌مڕۆی بۆ به‌غدا ئه‌م تێبینی‌یانه‌ی ڕاگه‌یاند، ئه‌مه‌ش یه‌که‌مین گه‌شـتی سه‌رۆکی فه‌ره‌نسـایی‌یه بۆ خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست.
له میانه‌ی سه‌ردانه‌که‌ی ئه‌مڕۆیدا بۆ به‌غدا سـارکۆزی سه‌رۆکی فه‌ره‌نسـا چاوی به سه‌رۆکی عێراقی جه‌لال تاڵه‌بانی و نوری ئه‌لمالیکی سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراقی که‌وت.
سه‌باره‌ت به گه‌شـته‌که‌ی سـارکۆزی ئاژانسی هه‌واڵه‌کانی فه‌ره‌نسی ده‌ڵێت سه‌رۆکی فه‌ره‌نسـا له‌م گه‌شـته‌یدا بۆ خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست سه‌ردانی به‌حرێن و کوه‌یت و عومان ده‌کات.
سه‌باره‌ت به‌م سه‌ردانه‌ی سه‌رۆکی فه‌ره‌نسـا بۆ عێراق په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مریکا له به‌غدا گۆران ته‌وفیق ڕاپـۆرتی ناردووه، ده‌توانن گوێبیسـتی بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 1:31 خوله‌كه.