ڕیچارد هۆڵبرۆک دیپـلۆماتی دێرینی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه ده‌ڕوا بۆ پاکسـتان که یه‌که‌م سه‌ردانێتی بۆ ناوچه‌که وه‌ک نێردراوی نوێی تایبه‌تی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا.
ڕۆژی یه‌کشه‌ممه و له ئه‌ڵمانیا هۆڵبرۆک به ڕێبه‌رانی جیهان و به پـسـپۆڕانی ئاسایشی گوت که کێشه‌ی ئه‌فغانسـتان یه‌کێـکه له کێشه هه‌ره سه‌خته‌کان له ماوه‌ی ئه‌زموونی دورودرێژی خۆیدا بینیویه‌تی.
ڕێچارد هۆڵبرۆک ده‌ڵێت کۆنتڕۆڵـکردنی یاخیبوون و هێنانه کایه‌ی سه‌قامگیری له ئه‌فغانسـتان زۆر سه‌خت‌تره له‌وه‌ی هه‌مان شت له عێراق بکرێت. هۆڵبرۆک ده‌ڵێت ڕێبازی نوێی بۆ ئه‌فغانسـتان پـێویسته شـان‌به‌شـانی هێزی زیاتری سه‌ربازی بۆ شه‌ڕکردنی یاخیبووان.