باراک ئۆبامای سه‌رۆکی ئه‌مه‌ریکا پـلانی بوژاندنه‌وه‌ی ئابووری حکومه‌تی به شـێوه‌ی سـازدانی هه‌ڵمه‌تێـکی گشـتی ڕاسـته‌وخۆ له‌م هه‌فته‌یه‌دا ده‌سـتپـێـده‌کات.
به‌ڕێز ئۆباما له دره‌نگانێـکی ڕۆژی دووشه‌ممه به‌ره‌و شـاری Elkhart له ئیندیانا به‌ڕێده‌که‌وێت و له دوایـیدا یه‌که‌مین کۆنفرانسی ڕۆژنامه‌وانی له کۆشـکی سـپیـیه‌وه سـازده‌کات.
چاوه‌ڕوان‌ده‌کرێت ئه‌نجومه‌نی سیناتی ئه‌مه‌ریکا مشـتومڕه‌کانیان له ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌دا له‌مه‌ڕ پـلانی 800 ملیار دۆلاری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئۆباما و نه‌خشه‌ی که‌مکردنه‌وه‌ی باج کۆتایی پـێبهێنن، بۆ ڕێـخۆشـکردن بۆ ده‌نگدان له ڕۆژی سێشه‌ممه‌دا چاوه‌ڕوانیش‌ده‌کرێت بڕیاره‌که له ڕێی به‌ده‌سـتهێنانی ده‌نگی زۆرینه‌ی دیموکرات و ژماره‌یه‌کی که‌می کۆماریـیه‌کانه‌وه په‌سه‌ندبکرێت.