Accessibility links

بابا عه‌لی مێهر په‌روه‌ر ده‌ڵێت ڕژێمی ئیسلامی ده‌یان قات خراپـتری به‌سه‌ر خه‌ڵـکی ئێراندا هێنا


بابا عه‌لی مێهر په‌روه‌ر سـیاسه‌تمه‌داری کورد له‌ گفتوگۆیه‌کدا له‌گه‌ڵ هاوکارمان به‌ڵێن سـاڵح باس له‌ ته‌مه‌نی 30 سـاڵی ڕژێمی کۆماری ئیسلامی ئێران ده‌کات.

سه‌ره‌تا ده‌ڵێت کاتی خۆی خه‌ڵـکی ئێران به‌ گشتی به‌ ده‌ست نه‌بوونی ئازادیـیه‌وه‌ ده‌یانـناڵان و له‌ ڕاسـتی بۆ ئه‌و مه‌به‌سـته‌ شـۆڕشـیان کرد، هه‌رچه‌نده‌ ئه‌و کاته‌ ئێران له‌ باری نێونه‌ته‌وه‌یی‌یه‌وه‌ وڵاتێـک بوو ڕێزی خۆی هه‌بوو، به‌ڵام له‌ نێو خۆیدا ئازادی نه‌بوو، ئه‌حزابی سـیاسی له‌ ئارادا نه‌بوو، ته‌نها ده‌رفه‌تێـک که‌ مابووه‌وه‌ مزگه‌وته‌کان بوو که‌ تیایدا مه‌لاکان وه‌کو ڕێـکخراوێـک کاریان ده‌کرد، له‌و ده‌مه‌شـدا خه‌ڵـکی ته‌نها خواستیان ڕووخاندنی ڕژێمی شـا بوو چونکه‌ پـێـیان وابوو ئه‌و ڕژێمه‌ لووتکه‌ی خراپـیـیه‌ و هه‌رچ ڕژێمێـکی دیکه‌ بێت به‌ ئه‌ندازه‌ی ئه‌و ناتوانێت خراپ‌بێت، هه‌ر بۆیه‌ ڕازی بوون به‌ هه‌ر ڕژێمێـکی دیکه‌، به‌ڵام دوای ڕووخاندنی ڕژێمی شـا بۆیان ده‌رکه‌وت وا نیـیه‌، ئه‌و ڕژێمی کۆماری ئیسلامیـیه‌ی که‌ به‌سه‌ر خه‌ڵـکدا سه‌پا ده‌یان قات خراپـتری به‌سه‌ر خه‌ڵـکی ئێراندا هێنا وه‌ک له‌ ڕژێمی شـا.

ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه‌ بن له‌ ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله‌ ده‌نـگیـیانه‌ی ده‌سته‌ چه‌پ‌، ماوه‌كه‌ی 7:28 خوله‌كه‌.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

XS
SM
MD
LG