ئه‌نجامه کۆتایی‌یه‌کانی هه‌ڵـبژاردنی پارێزگاکانی عێراق هێشـتا ڕانه‌گه‌یه‌ندراون، به‌ڵام خودی پـرۆسه‌که وه‌ک ده‌سـکه‌وتێـکی گرنگ سـتایش‌کراوه.
سه‌رۆک باراک ئۆباما سه‌باره‌ت به هه‌ڵـبژاردنه‌که‌ی 31 ی مانگی یه‌ک له ڕاگه‌یاندنێـکدا پـیرۆزبایی له گه‌لی عێراق کرد و وتی" به ملیۆنان هاوڵاتی عێراقی له هه‌موو کۆمه‌ڵـێـکی نه‌ژادی و ئاینیدا به شـێوه‌یه‌کی ئاشـتیـیانه له سه‌رانسه‌ری وڵاته‌که بۆ ده‌نگدان ڕوویان له بنکه‌کانی ده‌نگدان کرد. پـۆلیسی عێراقی و هێزه له‌شـکریـیه‌کان یارمه‌تی دابینکردنی ئاسایشی مه‌ڵـبه‌نده‌کانی ده‌نگدانیان دا و ده‌نگده‌رانیان پاراست له‌و کاته‌ی که ده‌نگی خۆیان ده‌دا. سه‌رۆک ئۆباما ده‌شـڵێت ئه‌م هه‌نگاوه گرنگه‌ی به‌ره‌و پـێشـه‌وه پـێویسـته درێژه به‌و پـرۆسه‌یه بدات که عێراقیـیه‌کان به‌رپـرسـیارێتی پاشه ڕۆژی خۆیان بگرنه ده‌سته‌وه."
زیاتر له 14,400 کاندید له کۆی 18 پارێزگا له 14 پارێزگا پـێشه‌بڕکێـیان بۆ 440 کورسی ئه‌نجومه‌نی پارێزگا کرد. هه‌ڵمه‌تی به‌ر له هه‌ڵـبژاردنه‌که شـتێـکی دیاربوو له بواری پـێشه‌بڕکێی توندا له نێوان کاندیده‌کان که‌وا په‌یامه‌کانیان له ناو کۆبوونه‌وه‌کانی خۆجێی و به بڵاوکردنه‌وه‌ی پـۆسـته‌ر و به‌ڵێنه‌کان ڕایانگه‌یاند.
هه‌موو ڕێـکخراوه‌کان و چاودێران وایان هه‌ست کرد که‌وا ژماره‌ی ده‌نگده‌ران تا ڕاده‌یه‌ک به‌جێ بوو بۆ دڵـنیاکردنی ئه‌وه‌ی که‌وا ئه‌نجامه‌کان به ڕه‌وایی و به‌جێ بـبیندرێن، هه‌روه‌ها هیچ کۆسـپـێـکی ئه‌وتۆ بۆ ده‌نگدان له به‌رده‌م ئه‌وانه‌ی هه‌وڵی ده‌نگدانیان دا به‌دی نه‌ده‌کرا.
کاربه‌ده‌سـتانی هه‌ڵـبژاردنی عێراقی ده‌ڵێن ژماره‌ی به‌شـداری خه‌ڵـکه‌که گه‌یشـته سه‌رووی له سه‌دا 50 ، وه وه‌ک هه‌ڵـبژاردنی پـێشـووی سـاڵی 2005 نه‌بوو چونکه ئه‌م جاره سوننه‌کانی عێراقی به ژماره‌یه‌کی مه‌زنه‌وه به‌شـداریـیان کرد. هه‌روه‌ها به‌شـداری ژنانی عێراقیش شـایانی سه‌رنج بوو هه‌م وه‌ک کاندید و هه‌م وه‌ک ده‌نگده‌ر.
جه‌نه‌ڕاڵی له‌شـکری وڵاته یه‌کگرتووه‌کان ده‌یڤد په‌تره‌یه‌س فه‌رمانده‌ی سه‌رکردایه‌تی ناوه‌ندی وڵاته یه‌کگرتووه‌کان وتی" هه‌ڵـبژاردنه‌کان مایه‌ی خۆشیـیه هه‌ر که ئێمه سـتایشی ملیۆنان هاوڵاتی عێراقی ده‌که‌ین ئه‌وانه‌ی ڕژانه ناو شه‌قامه‌کانه‌وه بۆ په‌یڕه‌ویـکردنی مافی بنه‌ڕه‌تیـیان بۆ مافی چاره‌نووس."
وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی وڵاته یه‌کگرتووه‌کان ڕۆبه‌رت وود وتی هه‌ڵـبژاردنه‌کانی عێراقی " هه‌نگاوێـکی سه‌ره‌کیـیه له ڕێبازی عێراق به‌ره‌و دیموکراسـیـیه‌کی ته‌واو و به ئاکام."
سه‌رۆک باراک ئۆباما وتی ئێسـتا " ئه‌وه گرنگه ئه‌نجومه‌نه‌کان بکه‌ونه کاره‌وه و فه‌رماندارانی نوێ هه‌ڵـبژێرن و بۆ خه‌ڵـکی عێراق ده‌سـتبه‌کاربن که ئه‌وانیان هه‌ڵـبژارد."