ئه‌نجامه به‌رایـیه‌کانی یه‌که‌مین هه‌ڵـبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاکانی عێراق له‌وه‌ته‌ی سـاڵی 2005 وه ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه ئاشـکراکرا، که تیایدا لیسـتی ئیتلافی ده‌وڵه‌تی قانونی نوری ئه‌لمالیکی زۆرینه‌ی ده‌نگی به‌ده‌سـتهێنا له زۆربه‌ی ئه‌و چوارده پارێزگایه‌ی که ده‌نگدانه‌که‌ی تیایدا به‌ڕێوه‌چوو.
کورد تا چ ڕاده‌یه‌ک ده‌نگی به‌ده‌سـتهێنا؟
تا چ ڕاده‌یه‌ک ئه‌و ئه‌نجامه به سه‌نگین له قه‌ڵه‌م ده‌درێت؟
ئایا دوای ئه‌نجامی هه‌ڵـبژاردنه‌که تا چ ڕاده‌یه‌ک عێراق ده‌توانێت هه‌نگاو به‌ره‌و دیموکراسی بنێت؟
هاوکارمان شـایان پاشـا به‌رنامه‌ی هه‌له‌و واشـنتنی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ی بۆ ئه‌م بابه‌ته ته‌رخانکردووه و ئه‌م به‌ڕێزانه‌ش میوانانی به‌رنامه‌که بوون:
خه‌سـره‌و گۆران، جێـگری پارێزگاری موسـڵ.
سه‌ید تالیب محه‌مه‌د حسه‌ن، کاندیدی لیسـتی هاوپه‌یمانی کوردسـتان له پارێزگای دیاله.
محه‌مه‌د ئه‌مین ده‌لۆیی، به‌رپـرسی لقی پـێـنجی پارتی دیموکراتی کوردسـتان له به‌غدا.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی به‌رنامه‌که بن له ڕێـگه‌ی کلیـکـکردنی ئه‌و فایله ده‌نگیـیه‌ی سه‌ره‌وه، ماوه‌که‌ی 46:10 خوله‌که.