سه‌رۆکی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا هانی کۆنگرس ده‌دات که پـلانی بوژاندنه‌وه‌ی ئابووری په‌سه‌ند بکه‌ن و ڕه‌خنه‌ی ئه‌ندامانی کۆماری کۆنگرس ڕه‌تبکه‌نه‌وه سه‌باره‌ت به قه‌باره و کاریگه‌رێتی ئه‌و پـلانه له‌سه‌ر ئه‌مریکا.
ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه له گوته‌یه‌کدا بۆ کۆمه‌ڵـێـک ئه‌ندامانی دیموکراتی کۆنگرس له شـاری ولیه‌مس بێرگی سـتانی ڤێرجینیا به‌ڕێز ئۆباما ڕایگه‌یاند که لاسه‌نگیـیه‌کی ئابووری گه‌وره له جۆرج بوشه‌وه بۆ ماوه‌ته‌وه.
سه‌رۆک ئۆباما داواکاریـیه‌کانی کۆماریـیه‌کانی ڕه‌تکرده‌وه سه‌باره‌ت به که‌مکردنه‌وه‌ی زۆری ڕاده‌ی باج له‌و قانونه‌دا و گوتی ئه‌و شـێوازانه بوون به مایه‌ی قه‌یرانی ئابووری ئێسـتاوه.
هه‌روه‌ها سه‌رۆک گاڵـته‌ی به‌و ڕه‌خنانه هات سه‌باره‌ت به گه‌وره‌یی قه‌باره‌ی خه‌رجی ناو ئه‌و قانونه، به‌ڵام سه‌رباری داواکاریـیه‌کانی ئۆباما بۆ ده‌سـتبه‌جێ په‌سه‌ندکردنی ئه‌و قانونه ڕابه‌رانی زۆرینه‌ی سـینات هاری ڕید مشـتومڕی له‌سه‌ر ئه‌و قانونه بۆ ڕۆژی هه‌ینی دواخست.