سه‌رۆک ئۆباما له کاتی پـێشـبڕکێی سه‌رۆکایه‌تی و له پاش وه‌رگرتنی ده‌سه‌ڵات گوتوویه‌تی ئاماده‌ی گفتوگۆکردنه له‌گه‌ڵ وڵاتانی وه‌ک ئێران به مه‌رجێـک مسـتی بکاته‌وه.
پـرسـیار ئه‌وه‌یه له پاش 30 سـاڵ گرژی نێوان ئه‌مریکا و ئێران ئه‌م مسـته چۆن ده‌کرێته‌وه و مه‌به‌سـتی سه‌رۆک ئۆباما له دانی پـێشـنیازی گفتوگۆ چیـیه؟ ئایا هه‌ر وه‌ک ده‌گوترێت بۆ ئه‌وه‌یه په‌یوه‌ندیـیه‌کان دروسـتبکرێنه‌وه یان سـیاسه‌تی ئه‌مریکا له‌گه‌ڵ یه‌کێتی ئه‌وروپایی که ژماره‌یه‌ک له ئه‌ندامانی په‌یوه‌ندی ئابووری چاکیان له‌گه‌ڵ ئێران هه‌یه بگونجێت، واته یه‌ک‌ده‌ستی بۆ کاتی توندکردنه‌وه یان شـلکردن له سـیاسه‌تی ڕۆژئاوا – ئه‌مریکا به‌رامبه‌ر به ئێرانێ بێت که تا ئێسـتا ئاماده نه‌بووه مل بۆ خواسـتی کۆمه‌ڵـگای نێونه‌ته‌وه‌یی بدات ده‌ست له پـرۆگرامی پـیتاندنی یۆرانیۆم هه‌ڵـگرێت. که ڕۆژئاوا و ئه‌مریکا ئێران تاوانبار ده‌که‌ن مه‌به‌سـتی له پـرۆگرامی ناوه‌کی سـازکردنی چه‌کی ناوه‌کیـیه، تاوانێـک که تاران حاشـای لێـده‌کات.
له‌و باره‌یه‌وه هاوکارمان موعته‌به‌ر شـیروانی گفتوگۆی له‌گه‌ڵ مارک دی واڵه‌س سه‌رۆکی ڕێـکخراوی یه‌کگرتوویی له دژی ئێرانێـکی ناوه‌کی کردووه و پاشـان ڕاپـۆرتێـکی له‌سه‌ر تێبینی‌یه‌کانی ئاماده‌کردووه.
مارک دی واڵه‌س ده‌ڵێت خۆی ئێران بۆخۆی ڕۆڵێـکی ناسه‌قامگیری له ناوچه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوڕاسـتدا هه‌یه، ئینجا بیهێنه به‌رچاوت ئه‌و وڵاته چه‌کی ناوه‌کیشی وه‌ده‌ست‌بکه‌وێت، بیهێنه به‌رچاوت ئاکامی چی ده‌بێت؟ هه‌رێمێـکی به پـێـشـبڕکێی ناوه‌کی لێـده‌کوێته‌وه.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی ڕاپـۆرته‌كه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 6:30 خوله‌كه.