Accessibility links

ئێران له‌سه‌ر موجاهیدینی خه‌لق باڵوێزه‌کانی وڵاتانی ئه‌وروپا بانگێشت ده‌کات


ئاژانسه‌کانی هه‌واڵی ئێرانی ده‌ڵێن حکومه‌تی ئێرانی باڵوێزه‌کانی وڵاتانی یه‌کێتی ئه‌وروپای بانگێشت کردووه‌ بۆ ئه‌وه‌ی ناڕه‌زایی خۆی له‌مه‌ڕ بڕیارێـکی یه‌کێتیـیه‌که‌ پـێڕاگه‌یه‌نێت که‌ سه‌باره‌ته‌ به‌ هه‌ڵـگرتنی ناوی گرووپی ئۆپـۆزیسـیۆنی دژ به‌ ئێرانی دوره‌ وڵات له‌ نێو لیسـتی ڕێـکخراوه‌ تێروریسـتیـیه‌کاندا.

له‌و باره‌یه‌وه‌ جێـگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێرانی مه‌هدی سه‌فه‌ری دیپـلۆماتانی ئه‌وروپایی له‌ تاران بانگێشت کرد بۆ ئه‌وه‌ی به‌ فه‌رمی گازنده‌ له‌ باره‌ی هه‌ڵـگرتنی ناوی ڕێـکخراوی موجاهیدینی خه‌لق له‌ نێو لیسـتی گرووپه‌ تێروریسـتیـیه‌کان له‌ دژی ئه‌و کاره‌ بکات.

به‌ڕێز مه‌هدی به‌ دیپـلۆماتانی یه‌کێتی ئه‌وروپای گوت ئێران به‌ توندی وه‌ک خۆی ده‌ڵێت سـیاسه‌تی بانێـکه‌ و دوو هه‌وای یه‌کێتی ئه‌وروپای به‌رامبه‌ر تێرۆریزم مه‌حکوم ده‌کات.

ئه‌وه‌ی شــایانی گوتنه‌ وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی یه‌کێتی ئه‌وروپا له‌ 26 ی مانگی ڕابردوودا ناوی ڕێـکخراوی موجاهیدینی خه‌لقی ئێرانیـیان له‌ نێو لیسـتی ڕێـکخراوه‌ تێرۆریسـتیـیه‌کاندا هه‌ڵـگرت، ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه‌ی چه‌ندان دادگا بڕیاری هه‌ڵـگرتنی ئه‌و ڕێـکخراوه‌ی له‌ نێو لیسـتی تێرۆریسـتیـیه‌کاندا دابوو.

ئه‌وه‌ی جێی ئاماژه‌یه‌ جێـگره‌وه‌ی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێرانی ده‌ڵێت لابردنی ئه‌و گرووپه‌ له‌ نێو لیسـتی تێرۆریسـتاندا هۆکاری سـیاسی له‌ پـشته‌وه‌یه‌.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

XS
SM
MD
LG