وه‌زیری به‌رگری ئیسرائیل ئێهود باراک ده‌ڵێت هێزی ده‌ریایی ئیسرائیل ده‌سـتی به‌سه‌ر که‌شـتیه‌کدا گرتووه که هه‌وڵی دابوو یارمه‌تی مرۆڤی له لوبنانه‌وه بۆ ناو که‌رتی غه‌ززه بنێرێت.
ئێهود باراک ده‌شڵێت که‌شـتیـیه‌که بۆ به‌نده‌ری ئیسرائیلی ئه‌شـدود به‌ڕێـکراوه.
هه‌ر ئه‌مڕۆ پـێـنجشه‌ممه ده‌ست‌وپـێوه‌ند و ڕۆژنامه‌وانانی ناو که‌شـتیـیه‌که گوتیان چه‌ند گه‌می جه‌نگی ئیسرائیلی ته‌قه‌یان به‌ره‌و که‌شـتی ئه‌وان کردبوو به‌ر له‌وه‌ی هێزه‌کانی ئیسرائیلی بچنه ناو که‌شـتیـیه‌که‌وه و هه‌ڕه‌شه له ده‌سـت‌وپـێوه‌ندی ناو که‌شـتیـیه‌که بکه‌ن.
ڕێـکخه‌رانی ئه‌و یارمه‌تیـیه ده‌ڵێن که‌شـتیـیه‌که 60 ته‌ن که‌ل‌وپه‌لی مرۆڤی وه‌ک داوده‌رمان، خۆراک و که‌ره‌سـته‌ی یاریـکردن بۆ منداڵان و هه‌شت ڕۆژنامه‌وان و خه‌باتکاری هه‌ڵـگرتبوو.
ئه‌وان هه‌وڵیان دابوو بگه‌نه غه‌ززه که له ژێر ئابڵۆقه‌ی ئیسرائیل بووه و پـێویسـتیـیه‌کی زۆریشی به یارمه‌تی هه‌یه له پاش سێ هه‌فته له کرداری سه‌ربازی ئیسرائیل به دژی کۆمه‌ڵی میلیتانی فه‌له‌سـتینی حه‌ماس.
له هه‌مان ده‌م شـانده‌یه‌کی حه‌ماس ده‌ڵێت له پاش دوو ڕۆژان گفتوگۆ قاهیره به‌جێـده‌هێڵێت به‌بێ ئه‌وه‌ی گه‌یشـتبنه ڕێـکه‌وتنێـک له‌سه‌ر ئاشـتیـیه‌کی درێژده‌م بۆ که‌رتی غه‌ززه.