کاربه‌ده‌سـتان له عێراق ده‌ڵێن بۆمب‌ته‌قێنه‌رێـکی خۆکوژ به که‌می 12 که‌سی له سـتانی دیاله له باکوری ڕۆژئاوای وڵات کوشـتووه.
هێرشه‌که ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه له شـاری خانه‌قین ڕوویدا له کاتێـکدا که عێراق چاوه‌ڕێی ئه‌نجامه‌کانی هه‌ڵـبژاردنه‌کانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاکانی شه‌ممه ده‌کات که یه‌که‌م هه‌ڵـبژاردن بوون له‌وه‌تای 2005 وه له‌م وڵاته به‌ڕێوه‌بچن.
بڕیاره پـێـنجشه‌ممه ئه‌نجامه‌کان بڵاوبکرێنه‌وه. یاسادانه‌ران ده‌ڵێن ئه‌نجامه سه‌ره‌تایی‌یه‌کان نیشـان ده‌ده‌ن هاوپه‌یمانێتی به ڕێبه‌رایه‌تی سه‌رۆک وه‌زیر ئه‌لمالیکی ده‌نگی چاکی هێناوه‌ته‌وه.
له کاتی ده‌نگدانی شه‌ممه کاربه‌ده‌سـتان باری ئاسایشـیان توند گرت له سـتای ئه‌لئه‌نبار له ڕۆژئاوا له ناو ئیدیعای ڕێبه‌رانی عه‌شره‌ته سـونـنه‌کان که گوتوویانه فرتوفێـڵ له‌وێ کرابوون.
کاربه‌ده‌سـتانی ئه‌مریکا و عێراقی هۆشـداری شـیانی توندوتیژی ده‌ده‌ن له لایه‌ن ئه‌و که‌سـانه‌ی به ئه‌نجامه‌کان دڵخۆش نه‌بن، به تایبه‌تی مه‌ترسی ئه‌وه له سـتانه‌کانی به زۆربه سـوننی ده‌کرێت.
زۆر له عێراقیـیه‌کان به تایبه‌تی سـوننه‌کان به‌شـداریـیان له هه‌ڵـبژاردنه‌کانی 2005 نه‌کرد.
ئێسـتا کاربه‌ده‌سـتانی ئه‌مریکا و عێراق ده‌نگدانه‌که‌ی شه‌ممه وه‌ک ڕێـگایه‌ک ده‌بینن بۆ دابه‌شـکردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات به شـێوه‌یه‌کی یه‌کسـانتر له ناو ده‌سـته‌ی نه‌ژادی و تایفی جۆراوجۆری عێراق.
سه‌باره‌ت به ته‌قینه‌وه‌که‌ی خانه‌قین په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مریکا یه‌حیا به‌رزنجی ڕاپـۆرتی ناردوو و ده‌ڵێت ژماره‌ی کوژراوه‌کان گه‌یشتۆته 16 که‌س و هه‌روه‌ها 12 که‌سی دیکه‌ش برینداربوون، ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی ڕاپـۆرته‌كه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی ده‌سته چه‌پ.