ئاژانسی سـیخوڕی ئه‌فغانی ده‌ڵێت 17 گومان‌لێـکراوی میلیشـیای تالیبان ده‌سـتگیرکراون، ئه‌وانه‌ی وه‌ک ده‌ڵێن گوایه له زنجیره‌یه‌ک هێرشه خۆکوژیـیه‌کانی کابولی پایته‌خت به‌رپـرسیارن.
له‌و باره‌یه‌وه ڕۆژی سێشه‌ممه به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی نیشـتیمانی ڕایگه‌یاند گوایه ڕابه‌رێـکی ته‌مه‌ن 23 سـاڵه‌ی به ڕه‌چه‌ڵه‌ک پاکسـتانی له نێو گیراوه‌کاندایه، ئه‌وه‌ی بڕواده‌کرێت پـلان‌داڕێژی شه‌ش هێرشی ماوه‌ی دوو سـاڵی ڕابردوو بووبێت.
وته‌بێژێـکی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی ئه‌فغانی به په‌یامنێرانی گوت گومان‌لێکراوان به چه‌ند ڕۆژێـک دوای هێرشه خۆکوژیـیه‌که‌ی 17 ی مانگی ڕابردوو ده‌سـتگیرکران، واته ئه‌و هێرشه‌ی له ده‌ره‌وه‌ی باڵوێزخانه‌ی ئه‌ڵمانی ئه‌نجامدرا و تیایدا 4 هاوڵاتی سـڤیلی ئه‌فغانی کوژران و پـتر له 120 که‌سیش برینداربوون.
ئه‌وه‌ی شــایانی باسه ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌فغانی وا ئێسـتا به دوای سێ گومان‌لێـکراوی دیکه‌دا بۆ ده‌سـتگیرکردنیان ده‌گه‌ڕێن.