سه‌رچاوه هه‌واڵـیـیه‌کان له ئه‌مریکا وا ڕاده‌گه‌یه‌نن پـێشـبینی‌ده‌کرێت کرسـتۆفه‌ر هێـڵ به‌رپـرسـی سه‌ره‌کی له دانوسـتاندنه‌کانی ئه‌مریکای په‌یوه‌ند به پـرۆگرامی ناوه‌کی کۆریای باکور به باڵوێزی داهاتووی ئه‌مریکا بۆ عێراق ده‌سـتنیشـان‌بکرێت.
هه‌رچه‌نده ڕۆژی دووشه‌ممه هه‌واڵه‌که له لایه‌ن که‌ناڵه‌کانی ته‌له‌فیزیۆنی و سه‌رچاوه هه‌واڵـیـيه‌کانی CBS و ABC و ئه‌سـوشێتد پـرێس و هه‌روه‌ها ڕۆیته‌رز بڵاوکرایه‌وه و له زاری به‌رپـرسـانه‌وه ده‌گێڕایه‌وه، به‌ڵام هاوکات هیچ پـشـتڕاسـ‌تکردنێـکی فه‌رمی له‌و باره‌یه‌وه ڕانه‌گه‌یه‌ندراوه.
ئه‌وه‌ی جێی ئاماژه‌یه کرسـتۆفه‌ر هێــڵ هه‌نووکه یاریده‌ده‌ری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکایه بۆ کاروباری ڕۆژهه‌ڵاتی ئاسـیا و هه‌روه‌ها هه‌رێمی پاسـفیـک.
کرسـتۆفه‌ر هێـڵ پـێشـتر وه‌ک باڵوێزی ئه‌مریکا بۆ کۆریای باشور و پـۆڵۆنیا و هه‌روه‌ها مه‌سـه‌دۆنیا کاری کردووه، هه‌روه‌ها نێراوی تایبه‌تی ئه‌مریکا بووه بۆ کۆسـۆڤۆ. به‌ر له‌وه‌ی کرسـتۆفه‌ر هێڵ پـۆسـتی کاروباری ده‌ره‌وه بگرێته‌ده‌ست ناوبراو وه‌ک خۆبه‌خشـێـکی ئاشـتی له کامیرۆن کاری‌کردووه.
ئه‌گه‌ر کرسـتۆفه‌ر هێـڵ ده‌سـتنیشـان‌کرا و له لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی سـیناتی ئه‌مریکایی‌یه‌وه پشـتڕاست‌کرا ئه‌وا ده‌بێته جێـگره‌وه‌ی ڕایان کرۆکه‌ر، ئه‌وه‌ی ئێسـتا باڵوێزی ئه‌مریکایه له عێراق.