Accessibility links

بڕیاری قه‌ده‌غه‌كردنی هاتوچۆ له‌ پارێزگای ئه‌نبار ده‌درێت


ڕۆژی دووشه‌ممه‌ ده‌سه‌ڵاتدارانی پارێزگای ئه‌نباری عێراق فه‌رمانی قه‌ده‌غه‌كردنی هاتوچۆی ئۆتۆمبیلیان ڕاگه‌یاند پاش ئه‌وه‌ی ڕابه‌رانی خێڵه‌كانی ئه‌و ناوچه‌یه‌ گوتبوویان فرتوفێڵ له‌ هه‌ڵـبژاردنی ئه‌و پارێزگایه‌دا له‌ ڕۆژی شه‌ممه‌ی ڕابردوودا كرابوو.

ڕابه‌رانی خێڵه‌كانی ئه‌نبار كه‌ دوو سـاڵ له‌مه‌وبه‌ر له‌ دژی تۆڕی تێرۆریسـتی ئه‌لقاعیده‌ هه‌ڵـگه‌ڕابوونه‌وه‌ ناڕه‌زایی و توڕه‌یی خۆیان ده‌ربڕی چونكه‌ له‌و باوه‌ڕه‌دان كه‌ ده‌رئه‌نجامی هه‌ڵـبژاردنه‌كان له‌ به‌رژه‌وه‌ندی پارتی ئیسلامی عێراقدا گۆڕاون ئه‌وه‌ی ڕكه‌به‌ری سـونیـیانه.

ڕاگه‌یاندنی عێراق ده‌ڵێت ئه‌نجامه‌ ناڕه‌سـمیـیه‌كانی هه‌ڵـبژاردن ئه‌وه‌ نیشـان ده‌ده‌ن كه‌ زۆربه‌ی عێراقیـیه‌كان پـشـتیان كردۆته‌ پارته‌ ئاینیـیه‌كان ئه‌وانه‌ی لۆمه‌ی خۆشـكردنی ئاگری شه‌ڕ و گرژی ئاینزایی‌یان لێ‌ده‌كرێت. ڕاپـۆرته‌كان ده‌ڵێن ئه‌و هه‌سـته‌ له‌ سوودی هاوپه‌یمانانی شیعه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق نوری ئه‌لمالیكی بووه‌ ئه‌وه‌ی كه‌ به‌ دروشـمی سه‌روه‌ری قانون هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵـبژاردنی گێڕابوو نه‌ك له‌سه‌ر بابه‌تی ئاینی.

ڕۆژی دووشه‌ممه‌ به‌ ته‌له‌فون سه‌رۆكی وڵاته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا باراك ئۆاما په‌یوه‌ندی به‌ سه‌رۆك وه‌زیران نوری ئه‌لمالیكی و سه‌رۆكی عێراق جه‌لال تاڵه‌بانی‌یه‌وه‌ كردبوو. كۆشـكی سـپی له‌و باره‌یه‌وه‌ ڕایگه‌یاند به‌ڕێز ئۆباما پـشـتگیری خه‌ڵكی ئه‌مریكا و هیوای باشی بۆ ڕابه‌رانی هه‌ڵـبژێراوی عێراق پـێشـكه‌ش كردبوو.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

XS
SM
MD
LG