Accessibility links

ئامێرێـكی ئه‌لیكترۆنی بۆ نه‌خۆشه‌كانی پاركنسن سه‌ركه‌وتن به‌ ده‌ست‌ده‌هێنێت

  • Melinda Smith

مه‌زه‌نده‌ ده‌كرێت نزیكه‌ی 4 تا 6 ملیۆن كه‌س له‌ سه‌رانسه‌ری حیهاندا نه‌خۆشی پاركنسن‌یان هه‌بێت. ئه‌و نه‌خۆشـیـیه‌ مرۆڤ تووشی له‌رزین و ئیفلیجی ده‌كات و تا ده‌گاته‌ ئه‌وه‌ی خواردنیشی بۆ قووت نه‌درێت و نه‌توانێت قسه‌ش بكات.

تا ئێسـتا هیچ چاره‌سه‌رێـكی بنبڕ بۆ نه‌خۆشـیـیه‌كه‌ نه‌دۆزراوه‌ته‌وه‌، به‌ڵام كۆمه‌ڵـێـك ده‌رمان هه‌یه‌ بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی ئاسه‌واره‌كانی و هه‌روه‌ها په‌ناش بۆ چاره‌سه‌ری سـروشـتیش ده‌برێت، واته‌ چه‌ند جموجۆڵێـكی زانسـتـیـیانه‌ به‌ له‌شی نه‌خۆشه‌كه‌.

ئامێرێـكی ئه‌لیكترۆنی له‌ جۆری Deep Brain Stimulation واته‌ ئه‌وه‌ی به‌ نه‌شته‌رگه‌ری له‌ مێشـك ده‌به‌سترێت ده‌ركه‌وتووه‌ له‌ ده‌رمان و چاره‌سه‌ری سـروشـتی ئه‌نجامی باشـتری هه‌یه‌.

ئه‌و ئامێره‌ به‌ دوو ته‌ل له‌ شـوێنێـكی تایبه‌تی مێشـكی نه‌خۆشـه‌كه‌ ده‌به‌سترێت و خودی ئامێره‌كه‌ش ده‌خرێته‌ سـنگی نه‌خۆشه‌كه‌وه‌.

بۆ زانیاری زیاتر ده‌توانن سه‌یری ئه‌و ڕاپـۆرته‌ بكه‌ن له‌ ڕێـگه‌ی كلیـككردنی ئه‌و فایله‌ ڤیدیۆیـیه‌ی ده‌سته‌ چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 2:58 خوله‌كه‌.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

XS
SM
MD
LG