كاربه‌ده‌سـتانی پـزیشـكی له غه‌ززه ده‌ڵێن هێرشێـكی ئاسـمانی ئیسـرائیلی بۆ سه‌ر ماشـێنێـك بووه‌ته هۆی كوشـتنی میلیشـیایه‌كی فه‌له‌سـتینی.
كاربه‌ده‌سـتـێـك ده‌ڵێت به لای كه‌م 3 كه‌سی تریش له هێرشه‌كه‌ی ئه‌مڕۆدا له ڕه‌فه‌ح نزیـك به سـنووری میسـر هه‌روه‌ها برینداربوونه.
ئیسرائیل پاش هه‌ڕه‌شه‌كانی ڕۆژی یه‌كشه‌ممه بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی تۆپ و موشه‌كه‌كانی فه‌له‌سـتینیـیه‌كان له باشوری ئیسرائیل بۆمبارانی ئامانجه‌كانی حه‌ماسـیان كردوون له كه‌رتی غه‌ززه.
سه‌رۆكی فه‌له‌سـتینی مه‌حمود عه‌باس له فه‌ره‌نسـادایه بۆ وتووێـژكردن له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی فه‌ره‌نسـاوی نیكۆلا ساركۆزی كه خه‌ریكی هه‌وڵدانه له كۆتایی‌هێنانێـكی ناسـكانه به شـه‌ڕی نێوان ئیسرائیل و حه‌ماس.
وتووێـژه‌كانی عه‌باس له فه‌ره‌نسـا له‌گه‌ڵ وتووێـژه‌كانی پـێشـتریدا له میسـر تیشـكیان خسـتۆته سه‌ر ئاشـتكردنه‌وه‌ی حه‌ماس كه كۆنتڕۆڵی غه‌ززه ده‌كات له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتدارانی فه‌له‌سـتینی، كه حه‌ماس له سـاڵی 2007 به زۆر له ناوچه‌كه‌دا وه‌دری هێناون.