Accessibility links

كاربه‌ده‌سـتێـكی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان له‌ پاكسـتان ده‌ڕفێندرێت


كۆمه‌ڵـێـك چه‌كداری نه‌ناسـراو له‌ باشوری ڕۆژئاوای پاكسـتان هاوڵاتیـیه‌كی ئه‌مریكایی‌یان ڕفاندووه‌ كه‌ بۆ ئاژانسی په‌نابه‌رانی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان كارده‌كات.

پـۆلیس ده‌ڵێت ئه‌و چه‌كدارانه‌ ڕۆژی دووشه‌ممه‌ بۆسه‌یان بۆ جۆن سۆلكی كارمه‌ندی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان و شۆفێره‌كه‌ی له‌ شـاری كوه‌یتا دانابوو كاتێـك به‌ره‌و كاره‌كه‌یان ده‌چوون. شـایانی باسه‌ جۆن سۆلكی سه‌رۆكی ئۆفیسی ئاژانسی په‌نابه‌رانه‌ له‌ كوه‌یتای پایته‌ختی هه‌رێمی بلوچسـتان.

كاربه‌ده‌سـتان ده‌ڵێن شـۆفێـركه‌ له‌ هێرشه‌كدا برینداربووه‌ و پاشـان گیانی له‌ ده‌سـتداوه‌.

وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی پاكسـتان هێرشه‌كه‌ی سه‌رزه‌نشت كرد و به‌ كارێـكی" تێرۆریستی قێزه‌وه‌ن" ناوی‌برد و ڕاشیگه‌یاند هه‌موو ڕێوشـوێنێـك ده‌گیرێته‌به‌ر بۆ مسـۆگه‌ركردنی سه‌لامه‌تی سۆلكی و به‌ خێرایی گه‌ڕانه‌وه‌ی.

نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كانیش" سه‌رسـامی و مه‌ترسی" خۆی له‌مه‌ڕ ڕووداوه‌كه‌ ده‌ربڕی و به‌ توندی ئه‌و هێرشـانه‌ی سه‌رزه‌نشت كرد كه‌ له‌ پاكسـتاندا ده‌كرێنه‌ سه‌ر كارمه‌ندانی مرۆیی.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

XS
SM
MD
LG