Accessibility links

به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌یه‌كی خۆكوژی 25 پـۆلیس له‌ ئه‌فغانسـتان ده‌كوژرێن


كاربه‌ده‌سـتانی ئه‌فغانی ده‌ڵێن له‌ ئاكامی ته‌قینه‌وه‌یه‌كی خۆكوژی 25 پـۆلیس له‌ باشوری وڵاته‌كه‌یاندا كوژراون.

به‌ڕێوه‌به‌ری پـۆلیسی هه‌رێمی ئورزگان جومعه‌ گول حه‌مه‌د ده‌ڵێت ڕۆژی دووشه‌ممه‌ له‌ پایته‌ختی هه‌رێمه‌كه‌ (ترین كۆت) خۆكوژێـك به‌ جلوبه‌رگی پـۆلیسه‌وه‌ خۆی كردووه‌ به‌ ناو بنكه‌یه‌كی مه‌شـق و ڕاهێنانی پـۆلیسدا و پاشـان له‌ نێو پـۆلیسـه‌كاندا بۆمبه‌كه‌ی به‌خۆیدا ته‌قاندۆته‌وه‌ و 25 ی لێ‌كوشتوون و ژماره‌یه‌كی دیكه‌شی لێ‌برینداركردوون.

یاخیبووانی تاڵیبان به‌رپـرسـیارێتی خۆیان له‌م هێرشه‌ی ناو باشوری ئه‌فغانسـتان ڕاگه‌یاند، ئه‌و شـوێنه‌ی بووه‌ته‌ ناوه‌ندی چالاكیـیه‌كانیان.

ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ش چه‌كدارانی تاڵیبان له‌ ئه‌فغانسـتان به‌رپـرسـیارێتی خۆیان له‌ ته‌قینه‌وه‌یه‌كی خۆكوژی دیكه‌ كه‌ به‌ ئۆتۆمبیل له‌ كابولی پایته‌خت ئه‌نجام‌درابوو ڕاگه‌یاند. هێرشه‌كه‌ بووه‌ مایه‌ی برینداربوونی 2 ئه‌فغانی. كاربه‌ده‌سـتانی ئه‌فغانسـتان ده‌ڵێن خۆكوژه‌كه‌ كاروانێـكی سه‌ربازانی بیانی كردبووه‌ ئامانج له‌ ناوچه‌یه‌كی ڕۆژئاوای شـاره‌كه‌دا.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

XS
SM
MD
LG