هێرشه نوێـیه‌كانی فه‌له‌سـتینیـیه‌كان له كه‌رتی غه‌ززه‌وه بۆ سه‌ر ئیسرائیل مه‌ترسی ده‌سـتپـێكردنه‌وه‌ی شه‌ڕی هێناوه‌ته ئاراوه.
له‌و باره‌یه‌وه ڕۆبه‌رت بێرگه‌ر له نووسینگه‌ی ده‌نگی ئه‌مریكا له ئۆرشه‌لیم ڕاپـۆرتی ناردووه و هاوكارمان به‌ڵێن سـاڵح به كوردی ئاماده‌ی كردووه.
میلیشـیا فه‌له‌سـتینیـیه‌كان موشه‌ك و خومپاره‌یان له غه‌ززوه گرتۆته ئیسرائیل و یه‌كێـك له موشـه‌كه‌كان كه‌وتۆته ناو كێـڵـگه‌یه‌كه‌وه له نزیـك خوێندنگایه‌كی منداڵانه‌وه، به‌ڵام موشه‌كه‌كه نه‌ته‌قیوه‌ته‌وه.
ئه‌م هێرشـانه به پله‌ی یه‌كه‌م هات له كارنامه‌ی كۆبوونه‌وه‌ی حكومه‌تی ئیسرائیل‌دا له ئۆرشه‌لیم.
ئێهود ئۆڵمه‌رت سه‌رۆك وه‌زیری ئیسرائیل دوو هه‌فته له‌مه‌وبه‌ر له ده‌می كۆتایی شه‌ڕی غه‌ززه‌دا ئاگاهی داوه ئه‌گه‌ربێت و ئه‌و هێرشـانه‌ی فه‌له‌سـتینیـیه‌كان ده‌سـتپـێـبكاته‌وه ئه‌وا وه‌ڵام ده‌درێنه‌وه.
سه‌رۆك وه‌زیری ئیسرائیل ده‌ڵێت ئه‌وه ئاشـكرا ناكه‌ین له كوێ و چۆن و كه‌ی ئه‌و وه‌ڵامه ده‌ده‌ینه‌وه، وه ده‌شڵێت به‌ڵام وه‌ڵامی خۆمان ده‌بێت.
هێرشی ناوبه‌ناوی موشه‌كی و خومپاره‌یی فه‌له‌سـتینیـیه‌كان له‌م هه‌فته‌یه‌ی ڕابردوودا پـێشـێلـكاریـیه له‌و ڕێـكه‌وتنی ئاگربه‌سـته‌ی هه‌یه و له به‌رامبه‌ریشـدا ئیسرائیل ژماره‌یه‌ك هێرشی ئاسـمانی كردووه.
ڕێـكخراوی میلیشـیایی حه‌ماس كه فه‌رمانڕه‌وایه‌تی غه‌ززه ده‌كات به‌رپـرسێتی خۆی له‌و هێرشـانه ڕانه‌گه‌یاندووه و به هه‌مان شێوه‌ش ئیدانه‌ی نه‌كردوون.
ئه‌یمه‌ن ته‌ها ده‌مڕاسـتی حه‌ماس ده‌ڵێت ئیسرائیل ئاگربه‌سـتێـكی خۆڕایی ده‌وێت، ده‌بێت نرخه‌كه‌ی بدات وه‌ك كردنه‌وه‌ی بنكه سـنووریـیه‌كان و هه‌ڵـگرتنی كۆت و به‌نده قورسه‌كانی سه‌ر غه‌ززه. هه‌رچی ئیسرائیلیشه ده‌ڵێت ئه‌وانه ناكرێن تا ئه‌و ده‌مه‌ی حه‌ماس سه‌ربازێـكی گیراوی ئیسرائیلی ئازاد ده‌كات كه دوو سـاڵ و نیوه گیراوه.
وڵاتی میسر له هه‌وڵداندایه بۆ هێنانه‌كایه‌ی ئاگربه‌سـتێـكی درێژخایه‌ن كه هه‌ردوولایان پـێی قایل بـبن.