كاربه‌ده‌سـتانی عێراق ده‌ڵێن ده‌نگدان له پـرۆسه‌ی هه‌ڵـبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانی وڵاته‌كه‌یاندا كۆتایی‌پـێهات به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ گیروگرفتی گه‌وره ڕووبدات.
له‌وباره‌یه‌وه مۆندی كلارك له دۆحه‌ی پایته‌ختی قه‌ته‌ره‌وه ڕاپـۆرتی ناردووه و هاوكارمان به‌ڵـێن سـاڵح به كوردی ئاماده‌ی‌كردووه.
له‌وه‌تای سـاڵی 2005 وه ئه‌مه یه‌كه‌مین ده‌نگدانه له عێراقدا بكرێت وێڕای هه‌ڕه‌شه و مه‌ترسـیـیه‌كانی توندوتیژی به گشـتی هه‌ڵـبژاردنه‌كان له كه‌شـێـكی ئارامیدا به‌ڕێوه‌چوو.
جواد بۆڵانی وه‌زیری ناوخۆی عێراق ده‌ڵێت عێراقیـیه‌كان به دڵنیایی و ئاسووده‌یی ده‌چوونه سه‌ر سـندوقه‌كانی ده‌نگدان كه هه‌موو پـێداویسـتیـیه‌ك بۆ ئه‌م به‌شـداریكردنه به‌رفراوانه دابین‌كرابوو و حكومه‌ت باری ئاسـایشی بۆ ڕه‌خسـاندبوون.
واشـنتن و به‌غدا ئه‌م هه‌ڵـبژاردنه وه‌ك پـێوانه‌یه‌ك ده‌بینن بۆ سه‌قامگیری له عێراقدا و تاقیكردنه‌وه‌یه‌كیشه به‌سه‌ر دابه‌زینی به‌رچاوی توندوتیژی ئاینزایی و هێرشه‌كانی یاخیبووانیـشه‌وه.
ئه‌م ده‌نگدانه‌ی ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ش ده‌رفه‌تێـكی بۆ عه‌ره‌بی سـوننه ڕه‌خسـاندووه كه له هه‌ڵـبژاردنه‌كانی سـاڵی 2005 دا به‌شـداریـیان نه‌كرد تا پـۆسـتیان له ده‌سه‌ڵاته خۆجه‌یی‌یه‌كاندا هه‌بێت.
به یارمه‌تی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان عێراق ئه‌م هه‌ڵـبژاردنانه‌ی له 14 پارێزگای عێراقدا به‌ڕێوه‌برد له سه‌رجه‌م 18 پارێزگای وڵاته‌كه. زیاتر له 14 هه‌زار كاندید به‌شـداریـیان له‌م هه‌ڵـبژاردنه‌دا كردووه كه بۆ یه‌كه‌م جاره له‌وه‌تای هێرشه‌كه‌ی سـاڵی 2003 ی به سه‌ركردایه‌تی ئه‌مریكا بۆ سه‌ر عێراق ئه‌و ژماره زۆره‌ی عێراقیـیه‌كان خۆیان بۆ هه‌ڵـبژاردن كاندید بكه‌ن.
نوری ئه‌لمالیكی سه‌رۆك وه‌زیری عێراق گوتوویه‌تی خۆشـحاڵه به‌و به‌شـداریـیه زۆره‌ی ده‌نگده‌ران له هه‌ڵـبژاردنه‌كاندا و ده‌شـڵێت ئه‌و به‌شـداریـیه زۆره‌ی ده‌نگده‌ران نیشـاندانی متمانه‌ی خه‌ڵـكه به حكومه‌ت. كاربه‌ده‌سـتان هیوادارن سه‌ركه‌وتنی ئه‌م هه‌ڵـبژاردنه ڕێـگه‌خۆشـكه‌ربێت بۆ هه‌ڵـبژاردنی سه‌رتاسه‌ری له عێراقدا.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی ڕاپـۆرته‌كه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 1:31 خوله‌كه.