Accessibility links

سه‌رۆک ئۆباما ده‌ڵێت ئابووری بۆته‌ کاره‌سـات بۆ چینی مامناوه‌ند


سه‌رۆک ئۆباما ده‌ڵێت دابه‌زینی باری ئابووری وڵاته‌ یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا کاره‌سـاتێـکی به‌رده‌وامه‌ بۆ ئه‌و خێزانانه‌ی داهاتیان له‌ ئاسـتی مامناوه‌ندیدایه‌.

لێـدوانه‌که‌ی ئه‌مڕۆ هه‌ینی سه‌رۆک ئۆباما دوابه‌دوای ڕاپـۆرتێـکی حکومه‌تی ئه‌مریکا هات که‌ نیشـان ده‌دات له‌ ماوه‌ی سێ مانگی کۆتایی سـاڵی 2008 دا باری ئابووری به‌ ڕێژه‌ی 3.8 هاتۆته‌ خوارێ.

سه‌رۆک ئۆباما ده‌ڵێت ئێسـتا کاتی بڕیاردانه‌ و داواشی له‌ سـیناتی وڵاته‌ یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا کرد تا به‌ خێرایی پـلانی بوژاندنه‌وه‌ی ئابووری په‌سه‌ندبکرێت که‌ له‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی ئه‌مریکادا په‌سه‌ندکراوه‌.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

XS
SM
MD
LG