Accessibility links

موحسن قزڵکایه‌ ده‌ڵێت ئه‌ردۆگان به‌رپـرسـیارێتی ڕێبه‌رانی عه‌ره‌بی خسـته‌ سه‌ر شـانی خۆی


ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه‌ و له‌ میانه‌ی کۆڕێـکی یانه‌ی ئابووری له‌ داڤۆسی سـویسرا سه‌رۆک وه‌زیری تورکیا ڕه‌جه‌به‌ ته‌یب ئه‌ردۆگان به‌ شـێوه‌یه‌کی توند له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌ی شه‌ڕی غه‌ززه‌ له‌ به‌رامبه‌ر سه‌رۆکی ئیسرائیل شـێمۆن پـێرێس قسه‌ی ده‌کرد و له‌ وه‌ڵامدا سه‌رۆکی ئیسرائیل پـێی گوت ئه‌و داکۆکیـیه‌ی تۆ له‌ حه‌ماسی ده‌که‌یت ڕێبه‌رانی عه‌ره‌بیش نایکه‌ن.

له‌و باره‌یه‌وه‌ هاوکارمان ده‌خیلی شه‌ممۆ گفتوگۆیه‌کی له‌گه‌ڵ موحسن قزڵکایه‌ نووسه‌ر و ڕۆژنامه‌وان له‌ تورکیا سـازکرد.

موحسن قزڵکایه‌ ده‌ڵێت ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان به‌رپـرسـیارێتی ڕێبه‌رانی عه‌ره‌ب به‌رامبه‌ر به‌ مه‌سه‌له‌ی فه‌له‌سـتینیـیه‌کان خسـته‌ سه‌ر شـانی خۆی.

ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه‌ بن له‌ ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله‌ ده‌نـگیـیانه‌ی ده‌سته‌ چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 7:19 خوله‌كه‌.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

XS
SM
MD
LG