کاربه‌ده‌سـتێـکی ئه‌مه‌ریکایی ده‌ڵێت سه‌رۆک باراک ئۆباما کۆمه‌کی فریاگوزاری زیاتری بۆ فه‌له‌سـتینیـیه‌کانی که‌رتی غه‌ززه په‌سه‌ندکرد بۆ یارمه‌تیـیان له ئاکامی ئه‌و زیانه‌ی له میانه‌ی شـه‌ڕی ئه‌م دوایـیه‌ی ئیسرائیل‌دا پـێـیان گه‌یشـتبوو.
جۆرج میچڵی نێردراوی تایبه‌تی ئه‌مه‌ریکا بۆ ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له ئه‌مڕۆ هه‌ینیدا له ئۆرشه‌لیم قودسه‌وه ڕایگه‌یاند به‌ڕێز ئۆباما بڕی 20 ملیۆن دۆلار بۆ خۆراکی ته‌نگه‌تاوی و یارمه‌تی ته‌ندروسـتی بۆ غه‌ززه په‌سه‌ندکردووه.
میچڵ ده‌ڵێت گرنگه ئاگربه‌سـتێـکی جێگیر و درێژخایه‌ن له نێوان حه‌ماسی ده‌سه‌ڵاتدار له غه‌ززه و ئیسرائیل‌دا به‌ده‌ست‌بێت له کاتێـکدا ده‌سـتبه‌جێ پـێداویسـتیـیه مرۆیـیه‌کانیش چاره‌سه‌ربکرێن.
میچڵ هه‌روه‌ها گوتی ڕه‌نگه شه‌ڕ و پـێـکدادان له هه‌رێمه‌که زیاتر هه‌وڵه‌کانی ئاشـتی بشـێوێنێت. میچڵ ده‌ڵێت واشـنتن به‌رده‌وامه له پابه‌ندبوون به شـێوه‌یه‌کی چالاکانه و به توندی داوای ئاشـتیـیه‌کی درێژخایه‌ن له نێوان ئیسرائیل و دراوسێ عه‌ره‌بـیـیه‌کانی ده‌کات.
نێراوه‌که‌ی ئه‌مه‌ریکا له یه‌که‌مین گه‌شـتی فه‌رمی بۆ هه‌رێمه‌که له ئه‌مڕۆدا به‌رده‌وام بوو له کۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ بنیامین نه‌تانیاهوی ڕێبه‌ری ئۆپـۆزیسـیۆنی ئیسرائیل له ئۆرشه‌لیم قودسدا.
نه‌تانیاهو پـێشـبڕکێـکه‌رێـکی سه‌ره‌کیـیه بۆ به‌ده‌سـتهێنانی پـۆسـتی سه‌رۆک وه‌زیران له هه‌ڵـبژاردنه‌کانی ئیسرائیل له مانگی داهاتوودا.