نێردراوی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا بۆ ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست جۆرج میچـڵ ده‌ڵێت تاکه ڕێـگه‌یه‌ک بۆ ڕاگرتنی ڕاوانه‌کردنی چه‌ک به شـێوه‌یه‌کی نایاسایی بۆ ناو غه‌ززه به‌وه ده‌بێت که ڕێـگه به کاڵا بازرگانیـیه‌کان بدرێت به شـێوه‌یه‌کی یاسایی به‌ره‌و ناوچه فه‌له‌سـتینیـیه‌کان بـبرێن.
پاش وتووێـژکردنی له‌گه‌ڵ سه‌رۆکی فه‌له‌سـتینیـیه‌کان مه‌حمود عه‌باس له که‌ناری ڕۆژئاوا، جۆرج میچـڵ گوتیشی پـێویسـته ده‌سه‌ڵاتی فه‌له‌سـتینی یارمه‌تی بدات له سه‌رپه‌رشـتیکردنی ئه‌و ده‌روازانه‌ی بۆ جموجۆڵی بازرگانی ده‌کرێنه‌وه.
شـایانی باسه به‌ڕێز میچڵ یه‌که‌م سه‌ردانی فه‌رمی خۆی بۆ ناوچه‌که ده‌کات تا له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانانی ئه‌مریکا گفتوگۆ بکات له‌سه‌ر چۆنێتی مسۆگه‌رکردنی به‌رده‌وابوونی ئاگربه‌سـتی نێوان ئیسرائیل و حه‌ماس. ئه‌و هیچ پـلانێـکی بۆ قه‌سه‌کردن له‌گه‌ڵ ڕێبه‌رانی حه‌ماسدا نیـیه که حوکمڕانی غه‌ززه ده‌که‌ن.