حكومه‌تی عێراقی ده‌ڵێت كۆمپانیای ئاسـایشی بلاكواته‌ری ئه‌مه‌ریكی كه دیـپـلۆماتانی ئه‌مه‌ریكایی له عێراق ده‌پارێزێت چیدی ڕێی پێ‌نادرێت له عێراق كاربكات.
حكومه‌تی به‌غدا پاسه‌وانانی ئاسایشی بلاكواته‌ریان تاوانباركردووه به كوشـتنی 17 مه‌ده‌نی عێراقی له میانه‌ی ته‌قه لێـكردنێـكدا له به‌غدا له سـاڵی 2007 دا.
عه‌بدولكه‌ریم خه‌ڵه‌فی وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق له ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه‌دا ڕایگه‌یاند مۆڵه‌تی ڕێ‌پـێدانی عێراق بۆ بلاكواته‌ر به‌سه‌رچووه و به‌غدا بۆیان نوێ ناكاته‌وه.
عێراق ئه‌م ده‌سه‌ڵاته‌ی پێ‌درا به‌گوێره‌ی ڕێـكه‌وتنی ئه‌منی له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا كه له‌م مانگه‌دا كاری پـێـكراوه.
پـێـنج پاسه‌وانانی ئه‌مه‌ریكی بلاكواته‌ریش كه ده‌سـتیان له ته‌قه لێـكردنه‌كه‌ی سـاڵی 2007 دا هه‌بووه له واشـنتن دادگایی ده‌كرێن به تۆمه‌تی كوشـتنی 14 عێراقی بێ‌چه‌ك.
كاربه‌ده‌سـتانی ئه‌مه‌ریكایی له چه‌ند حاڵه‌تێـكی تری كوشـتنیش ده‌كۆڵـنه‌وه.
پاسه‌وانانی بلاكواته‌ر ده‌ڵێن له كاتی پاراسـتنی كاروانێـكی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا ته‌قه‌یان لێـكراوه و پارێزه‌رانی به‌رگری ده‌ڵێن پـیاوه‌كان بێ‌گوناهن.