ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه به سه‌دان هه‌زار کرێـکار له فه‌ره‌نسـا مانیانگرت تا فشـار بخه‌نه سه‌ر سه‌رۆکی فه‌ره‌نسـا نیکۆلا سـارکۆزی بۆ ئه‌وه‌ی کاری زیاتر بکات بۆ که‌مکردنه‌وه‌ی ئه‌و قه‌یرانه ئابووریـیه‌ی ئه‌مڕۆ جیهان تێی‌که‌وتووه.
له‌و باره‌یه‌وه لیسـا براینت له پاریسه‌وه ڕاپـۆرتی ناردووه و هاوکارمان شوان سه‌عید به کوردی ئاماده‌ی‌کردووه.
فه‌ره‌نسـیـیه‌کان ئه‌م ڕۆژه به پـێـنجشه‌ممه‌ی ڕه‌ش ناوده‌به‌ن، له‌و ده‌مه‌ی که مانگرتنێـکی به‌رفراوان لایه‌کی وڵاته‌که‌ی په‌کخسـتووه.
کرێکارانی فه‌ره‌نسـا نیگه‌رانی ده‌رده‌بڕن سه‌باره‌ت به قه‌یرانی ئابووری نێونه‌ته‌وه‌یی که فه‌ره‌نسـاشی گرتۆته‌وه و خسـتوویه‌ته سه‌ر قه‌راغی داڕماندنی ئابووری. هه‌روه‌ها کرێـکاران بێزاری ده‌رده‌بڕن سه‌باره‌ت به ڕه‌وشی خوێندن و چاکسـازیـیه‌کانی دیکه که له لایه‌ن حکومه‌تی ڕاسـتڕه‌وی ناوه‌ڕاستی سه‌رۆکی فه‌ره‌نسـایی نیکۆلا سارکۆزیـیه‌وه پـێشـنیازکراون.
چوونه سه‌رکار له ڕێـگه‌ی پاس و شه‌مه‌نده‌فه‌ره‌وه مایه‌ی گرفتێـکی گه‌وره بوو چونکه ته‌نها به‌شێـکی که‌م له شه‌مه‌نده‌فه‌ره‌کانی پاریس و مارسـێلی دووه‌م شـاری گه‌وره‌ی فه‌ره‌سـا له‌کاردابوون.
له ویزگه‌ی Val de Fontenay شه‌مه‌نده‌فه‌ری ده‌ره‌وه‌ی پاریس به بڵندگۆکان ڕاگه‌یه‌ندرا که شه‌مه‌نده‌فه‌ری داهاتوو 20 خوله‌کی تر ده‌گات.
هارۆڵ جێثاتی خوێندکاری ته‌مه‌ن 16 سـاڵ به شه‌مه‌نده‌فه‌ر ده‌چێت بۆ خوێندنگا و ده‌ڵێت کارێـکی زۆر قورس بوو بۆ ماوه‌ی یه‌ک کاتژمێر چاوه‌ڕوانی شه‌مه‌نده‌فه‌ر بکات، به‌ڵام پـێی‌وایه کرێـکاران مافی خۆیانه مانبگرن.
له لایه‌کی دیکه‌وه جۆفرێ چارتێ کارمه‌ندی بانک له‌و باوه‌ڕه‌دایه که مانگرتنه‌که ڕه‌وابێت. ده‌ڵێت هه‌رچه‌نده حکومه‌ت پاره‌ی لاداوه به‌ڵام بۆ بانکه گه‌وره‌کانه نه‌ک بۆ خه‌ڵـکانی ئاسایی.
شـایانی باسه مانگرتنه‌که هێڵه‌کانی گواسـتنه‌وه‌ی ئاسـمانی و شه‌مه‌نده‌فه‌ری نیشـتیمانی په‌کخسـتووه له ده‌مێـکدا که به ده‌یان هه‌زار فه‌ره‌نسـایی خه‌ریـکی سـازدانی خۆپـیشـاندانن له سه‌رانسه‌ری وڵات‌دا.