Accessibility links

چاوه‌ڕوان‌ده‌کرێت ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی ئه‌مریکا ده‌نگ له‌سه‌ر بڕیارێـکی ئابووری بدات


ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی وڵاته‌ یه‌کگرتووه‌کان ئه‌مڕۆ له‌سه‌ر پـلانی 825 بلیۆن دۆلاری سه‌رۆک باراک ئۆباما ده‌نگ ده‌دات بۆ بزواندنی ئابووری.

دیموکراته‌کان له‌ ناو ئه‌نجومه‌ندا به‌ ئه‌ندازه‌ی پـێویست ده‌نگیان هه‌یه‌ بۆ په‌سه‌ندکردنی بڕیاره‌که‌، به‌ڵام ئۆباما پاڵـپـشـتێـکی فراوانتری هه‌ردوو پارته‌که‌ی ده‌وێت بۆ بڕیاره‌که‌.

ئۆباما له‌ ڕۆژی سێشه‌ممه‌ ڕۆیشـتبوو بۆ کۆنگرس بۆ لابی‌کردن له‌گه‌ڵ ئه‌و کۆماریـیانه‌ی گومانیان هه‌یه‌ و ده‌ڵێن پـلانی خه‌رجکردنه‌که‌ زۆره‌ و به‌ ئه‌ندازه‌ی پـێویست تاکس و یاخود باج که‌م ناکاته‌وه‌.

له‌ لایه‌کی تره‌وه‌ ئه‌نجومه‌نی سـینات به‌شی خۆی له‌ بڕیاره‌که‌ دا پاش خسـتنه‌سه‌ری 70 بلیۆن دۆلار له‌ که‌مکردنه‌وی تاکس په‌سه‌ندکردووه‌، وه‌ به‌م جۆره‌ گشتی به‌های پـلانه‌که‌ ده‌گاته‌ نزیـکه‌ی 900 بلیۆن دۆلار.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

XS
SM
MD
LG