Accessibility links

جۆرج میچـڵ ده‌ڵێت درێژکردنه‌وه‌ی ئاگربه‌سـتی نێوان ئیسرائیل و حه‌ماس زۆر گرنگه‌


نوێنه‌ری وڵاته‌ یه‌کگرتووه‌کان بۆ ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست جۆرج میچڵ ده‌ڵێت زۆر گرنگه‌ له‌ درێژکردنه‌وه‌ و پـته‌وکردنی ئاگربه‌سـتی شه‌ڕی نێوان ئیسرائیل و ڕێبه‌رانی حه‌ماس له‌ غه‌ززه‌.

میچـڵ ئه‌مڕۆ وتی واشـنتن پـشـتیوانی ده‌کات له‌ هه‌وڵدانه‌کانی ناوبژیـکردن له‌ نێوان ئیسرائیل و میلیشـیاکانی حه‌ماس. ئه‌و له‌ قاهیره‌ له‌ پاش کۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ سه‌رۆکی میسری حوسنی موباره‌ک دواوه‌.

میچـڵ ده‌ڵێت سه‌ردانه‌که‌ی بۆ ناوچه‌که‌ نیشـانه‌ و ڕێـنمایـیه‌کی ڕوونه‌ که‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی نوێی ئۆباما پابه‌نده‌ له‌ به‌ دواچوونی ئاشـتی و پایه‌داری ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست. نوێنه‌ری وڵاته‌ یه‌کگرتووه‌کان هه‌روه‌ها سه‌ردانی ئیسرائیلی کردووه‌ بۆ گوێ‌ڕاگرتن له‌ دیدوبۆچوونی ڕێبه‌رانی ئیسرائیلی و بڕیاریشه‌ له‌گه‌ڵ سه‌رۆکی فه‌له‌سـتینی مه‌حمود عه‌باس وتووێـژبکات، به‌ڵام نیازی نیـیه‌ له‌گه‌ڵ حه‌ماس کۆبـبێته‌وه‌.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

XS
SM
MD
LG