به تۆمه‌تی ڕه‌وانه‌کردنی پارچه‌ی فڕۆکه‌ی سه‌ربازی به نایاسایی بۆ ئێران، بازرگانێـکی به ڕه‌چه‌ڵه‌ک ئێرانی و ئه‌مریکایی تاوانبارکراوه.
ڕۆژی دووشه‌ممه له میانه‌ی دادگایی‌کردنی حه‌سه‌ن که‌شـاری له دادگایه‌کی فیدراڵی له شـاری میامی سـتانی فلۆریدا، ناوبراو دانی به‌وه‌دانا یارمه‌تی ئێرانی داوه بۆ به‌ده‌سـتهێنانی پارچه‌ی فڕۆکه‌ی F14 ی ئه‌مریکایی و هه‌لێـکۆپـته‌ری جۆری کۆبرا و هه‌روه‌ها فڕۆکه‌ی دیکه.
داواکارانی گشتی گوتیان حه‌سه‌ن که‌شـاری باره‌کانی ڕه‌وانه‌ی دوبه‌ی کردووه و له‌وێشه‌وه بگاته ده‌سـتی کڕیارانی له ئێران.
ئه‌وه‌ی شـایانی گوتنه ناردنی پارچه‌ی چه‌ک پـێشـێـلی گه‌مارۆی ئه‌مریکایی سه‌پـێندراوی سه‌ر ئێران ده‌کات.
حه‌سه‌ن که‌شـاری که به ڕه‌چه‌ڵه‌ک ئێرانیـیه و له دایکبووی ئێرانه و ڕه‌گه‌زنامه‌ی ئه‌مریکایی هه‌بووه ڕووبه‌ڕووی زیندانیکردنی هه‌تا پـێنج سـاڵ ده‌بێته‌وه و هه‌روه‌ها بڕی 250 هه‌زار دۆلار، هاوکات کۆمپانیای ناوبراو ڕه‌نگه سـزای 250 هه‌زار دۆلار بدرێت.