سه‌رۆکی ئه‌مریکا باراک ئۆباما ده‌ڵێت کاتی ئه‌وه هاتووه ئیسرائیلیـیه‌کان و فه‌له‌سـتینیـیه‌کان ئاشـتیـیه‌کی درێژخایاند به ئه‌نجام بگه‌یه‌نن، هاوکات به‌ڕێز ئۆباما جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌کات هه‌موو لایه‌نه‌کانی هه‌رێمه‌که ده‌بێت ڕۆڵ له‌و پـرۆسه‌یه‌دا بـبینن.
له میانه‌ی دیمانه‌یه‌کی ته‌له‌فیزیۆنی دره‌نگانێـکی ڕۆژی دووشه‌ممه‌ی ته‌له‌فیزیۆنی ئه‌لعه‌ره‌بیه‌ی بنکه له دوبه‌ی سه‌رۆک ئۆباما گوتی ده‌بێت هه‌ردوو لایه‌نی ئیسـرائیلی و فه‌له‌سـتینی خۆیان بڕیار له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی که له ئه‌وپه‌ڕی به‌رژه‌وه‌ندیـیاندایه. به‌ڵام سه‌رۆکی نوێی ئه‌مریکا ده‌شڵێت ئیسرائیلیـیه‌کان و فه‌له‌سـتینیـیه‌کان ده‌بێت درک به‌و ڕاسـتیـیه بکه‌ن ڕه‌وشی هه‌نووکه‌ی نێوانیان گه‌شه و ئاسایشی بۆ هاوڵاتیـیانی لێ‌ناکه‌وێته‌وه.
له یه‌که‌مین دیمانه‌ی فه‌رمیدا ئه‌وه‌ی ئاڕاسـته‌ی جیهانی ئیسلامی کرد سه‌رۆکی ئه‌مریکا گوتی کارێـکی نه‌شـیاوه ئه‌گه‌ر به شـێوه‌یه‌کی گشتگیر و یه‌ک پارچه‌یی نه‌ڕوانینه هه‌رێمی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، له‌وانه سوریا و ئێران و لوبنان و ئه‌فغانسـتان و هه‌روه‌ها پاکسـتان. سه‌رۆکی ئه‌مریکا گوتی ئه‌و وڵاتانه پـێـکه‌وه گرێدراون.
ئه‌وه‌ی شـایانی باسه دیمانه‌که‌ی سه‌رۆک ئۆباما له‌گه‌ڵ تۆڕی ته‌له‌فیزیۆنی عه‌ره‌بی زمان به چه‌ند کاتژمێرێـک دوای ئه‌وه بوو نێراوی نوێی تایبه‌تی به‌ڕێز ئۆبامای سـیناتۆری پـێشووی ئه‌مریکایی جۆرج میشـێـل به یه‌که‌م سه‌ردانی تایبه‌ت به‌ره‌و خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست به‌ڕێـکه‌وتبوو.
له‌و باره‌یه‌وه په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مریکا ده‌یڤد گۆڵه‌ست له وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکاوه ڕاپـۆرتێـکی ناردووه و هاوکارانمان موعته‌به‌ر شـیروانی و سه‌ڵاحی پـیرۆتی به کوردی ئاماده‌یان کردووه، ده‌توانن گوێبیسـتی بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 2:51 خوله‌كه.