Accessibility links

حه‌ماس پـێشـنیاری ئاگربه‌سـتێـكی یه‌ك سـاڵی له‌گه‌ڵ ئیسرائیلدا ده‌كات


كاربه‌ده‌سـتانی ڕێـكخراوی میلیشـیایی حه‌ماسی فه‌له‌سـتینیـیه‌كان ده‌ڵێن پـێشـنیازی ئاگربه‌سـتێـكی یه‌ك سـاڵـیـیان كردووه‌ له‌گه‌ڵ ئیسرائیلدا و ئه‌م پـێشـنیازه‌شیان به‌سـراوه‌ته‌وه‌ به‌ كردنه‌وه‌ی بنكه‌كانی سـنوور بۆ كه‌رتی غه‌ززه‌.

ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ نوێنه‌رانی حه‌ماس له‌ قاهیره‌ له‌گه‌ڵ دیـپلۆماتانی میسریدا كۆبوونه‌وه‌ كه‌ دیپـلۆماتانی میسری له‌ هه‌وڵی هێنانه‌كایه‌ی ئاگربه‌سـتێـكی درێژخایاندان له‌ نێوان فه‌له‌سـتینی و ئیسـرائیلیـیه‌كاندا.

ئه‌یمه‌ن ته‌ها له‌ وتووێـژكه‌رانی حه‌ماس گوتوویه‌تی لایه‌نه‌كه‌ی پـێشـنیازی ئیسرائیلی ڕه‌تكردۆته‌وه‌ بۆ ئاگربه‌سـتێـكی 18 مانگی له‌گه‌ڵ كردنه‌وه‌ی به‌شـێـكی بنكه‌كانی سـنووری كه‌رتی غه‌ززه‌.

ئیسرائیل هیچ ورده‌كاریـیه‌كی باس نه‌كردووه‌ له‌سه‌ر ئه‌م وتووێژانه‌ی له‌گه‌ڵ ناوبژیوانانی میسـریدا ده‌یكات.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

XS
SM
MD
LG