Accessibility links

سالار مه‌حمود ده‌ڵێت هاوپه‌یمانی كوردســتان له‌ پارێزگای دیاله‌ سه‌نگێـكی باشی هه‌یه‌


چاوه‌ڕوان ده‌كرێت له‌ 31 ی مانگی یه‌كدا هه‌ڵـبژاردنه‌كانی پارێزگاكانی عێراق ئه‌نجام بدرێن.

ڕۆژنامه‌نووس سالار مه‌حمود له‌ شـاری خانه‌قین له‌ گفتوگۆیه‌كدا له‌گه‌ڵ هاوكارمان جانی دیلان ده‌ڵێت ئێمه‌ له‌ پارێزگای دیاله‌ وه‌كو لیستی هاوپه‌یمانی كوردســتان (ژماره‌ 173) كه‌ شه‌ش حزبی كوردسـتانی پـێـكه‌وه‌ دابه‌زیوین له‌گه‌ڵ 44 لیسـتی دیكه‌دا ململانێ ده‌كه‌ین. ده‌شڵێت هاوپه‌یمانی كوردســتان له‌ پارێزگای دیاله‌ سه‌نگێـكی باشی هه‌یه‌.

ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه‌ بن له‌ ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله‌ ده‌نـگیـیانه‌ی ده‌سته‌ چه‌پ‌، ماوه‌كه‌ی 7:39 خوله‌كه‌.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

XS
SM
MD
LG