Accessibility links

سه‌رۆك ئۆباما یه‌كه‌م وتاری هه‌فتانه‌ی خۆی بۆ مه‌سه‌له‌ی ئابووری ته‌رخان ده‌كات


سه‌رۆكی ئه‌مریكا باراك ئۆباما یه‌كه‌مین وتاری ڕادیۆیی خۆی ته‌رخان كرد بۆ باسـكردنی له‌ قه‌یرانی ئابووری وڵات، ئه‌وه‌ی ئه‌مریكای دووچاری گرفت كردووه‌.

له‌ وته‌كه‌یدا به‌ڕێز ئۆباما گوتی ئه‌و پـلانی كۆمه‌كی ئابووری به‌ بڕی 825 ملیار دۆلار بۆ بوژاندنه‌وه‌ی ئابووری ئه‌مریكا له‌ ماوه‌ی كه‌متر له‌ مانگێـكدا مۆر ده‌كات و ده‌بێته‌ یاسا.

سه‌رۆك ئۆباما وتاری ڕادیۆیی ڕۆژی شه‌ممه‌ی به‌وه‌ ده‌ســتپـێـكرد كه‌ ئابووری ئه‌مریكا به‌ قه‌یرانێـكی بێ پـێشینه‌ شـێوه‌دا ده‌ڕوات و داواشی كرد بۆ ئه‌و مه‌به‌سـته‌ هه‌نگاوی ڕاسـته‌قینه‌ بنرێت.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

XS
SM
MD
LG