باڵوێزی ئێران له به‌غدا ئه‌و تۆمه‌تانه‌ی ئه‌مریكای ڕه‌تكرده‌وه كه ده‌ڵێن ئێران دیه‌وێت ده‌ستوه‌ربداته هه‌ڵبژاردنه‌كانی داهاتووی عێراق.
ڕۆژی شه‌ممه له گفتوگۆیه‌كدا له‌گه‌ڵ ئاژانسی دهنگوباسی فه‌ره‌نسـا (فرانس پـرێس) باڵوێزی ئێران حه‌سه‌ن كازمی قومی گوتی ئه‌مریكا هه‌رگیز به‌ڵـگه‌ی بۆ ئه‌م قسـانه‌ی نه‌داوه.
شـایانی باسه پـێشـتر له‌م مانگه‌دا وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مریكا له ڕاپـۆرتێـكیدا ئاماژه‌ی به‌وه كردووه ڕه‌نگه ئێران سوود له هه‌ڵـبژاردنه‌كانی پارێزگاكانی عێراق وه‌ربگرێت بۆ به‌هێزكردنی كاریگه‌ری خۆی له ناو ئه‌و وڵاته، ئه‌ویش له ڕێـگه‌ی پـشـتیوانیكردنی له‌و كاندیدانه‌ی سه‌ر به وڵاته‌كه‌ین.
كاربه‌ده‌سـتانی عێراق و ئه‌مریكایی هیوادارن هه‌ڵـبژاردنه‌كانی 31 ی مانگی یه‌ك باری ئاسایش له‌و وڵاته‌كه‌دا باشتر لێبكات، سه‌ره‌ڕای پـتربوونی توندوتیژی تایفی له‌م هه‌فتانه‌ی دوایـیدا.
له هه‌واڵه‌كانی دیكه‌ی عێراق، هه‌ر ڕۆژی شه‌ممه به لای كه‌م 3 پـۆلیس كوژران كاتێـك خۆكوژێـك به ئۆتۆمبیلێـكی بۆمبڕێژكراو خۆی به خاڵێـكی پـشـكنین دا له ناوچه‌یه‌كی باكوری ڕۆژئاوای به‌غدا.